ماڵێکی ئۆپێرا بە دیزاینی سەهۆڵیی
Henning Larsen بە پڕۆژەکانی بەهرەیەکی نیشانداوە بۆ دروستکردنی پڕۆژەی سەرنجڕاکێش و جیاواز. لەم ئۆپێرا تازەیەدا، کە ناوی Hangzhou Yuhang Opera، هەمان شارەزایی نیشان دەدات بە دیزاینێک کە لە پارچەیەکی گەورەی سەهۆڵی درزتێبوو دەچێت. ئەمەش لەسەر دەریاچەیەکی دروستکراو لە چین.
بیناکە شێوەی دوو پارچەی بەناویەکچوو دەگرێت کە بە کاری شوشەیی (وا دەرەکەوێت کە) پارچە پارچەکراوە، وەک چۆن سەهۆڵی سەر دەریاچەیەک لەت لەت دەبێت.
ڕێیە جیاوازەکانی چونە ناو بیناکەوە بەیەک دەگەن لە ڕێگایەک بە دەوری شوێنەکە کە دیمەنی دەریاچەکەی لێوە دەبینیت. هەروەها لە ناوەوەش گرینگی دراوە بە دیمەنەکان و کراوەیی لە بەڵەکۆنەکان و قادرمەکاندا، بۆیە ئۆپێراکە شوێنێکە بۆ بینین و بینران.
ناوەوەی بیناکە ڕووبەری 70,000 مەتر دووجایە و شانۆیەکی گەورە لەخۆدەگرێت کە جێی 1400 کەس دەبێتەوە تێیدا، دانەیەکی بچووکتریش کە جێی 500 کەسی هەیە. ئەمە بێجگە لە شوێن و هۆڵی تر، کە تیایاندا گرینگی دراوە بە بەکارهێنانی شوێنەکە بە ڕێی جیاواز.
سەرچاوە : Henning Larsen