مەزنترین خەڵاتی تەلارسازیی بەڕیتانیا کێبڕکێی لەسەر دەکرێ
RIBA هەڵبژێردراوەکانی ئەمساڵی دەرخست بۆ کێبڕکێ لەسەر خەڵاتی Stirlingی ئەمساڵ. شەش پڕۆژەکەی هەڵبژێردراون گەیشتونەتە کۆتاییەکان و دانەیەکیان خەڵاتەکە دەباتەوە لە 8ی مانگی دەیەمدا.
هەر یەکێک لە پڕۆژەکان جیاوازن بەڵام ئەوەی کۆیان دەکاتەوە نوێگەری و کوالێتی و وردەکاریە کە مافی بردنەوەیان دەداتێ.
1. ماڵی دروستکراو لە کۆرک (Cork House). ئەم پڕۆژەیە زۆرینەی خانوویەک دروست دەکات بە جۆرێک تەختە و کراوەیی و هەستی تایبەتی پێدەبەخشێت.
2. وێستگەی پردی لەندەن لەلایەن Grimshaw پڕۆەژەیەکی گەورەیە کە ڕێی شەمەندەفەرەکان لە ئینگلتەرا تازە و فراوان و ڕووناک دەکاتەوە.
3. Rogers Stirk Harbour + Partners دووجار خەڵاتەکەی بردۆتەوە ئێستاش هەوڵی سێیەمی دەدات بە کارگەیەکی ویسکی کە سەقفێکی ئاڵۆز و پڕ لە سەوزایی هەیە.
4. Goldsmith Street پڕۆژەیەکی ماڵدانانی کۆمەڵایەتیە کە سەدەها خانوو لەخۆدەگرێت، هەمووشیان بە شێوەیەکی سەردەمیانە بنیاتنراون.
5. The Nevil Holt Opera ماڵێکی ئۆپێرایە کە لە هەمان شوێنی بینایەکی ساڵی 1300 بنیاتنراوە ناوەکەشی لەوەوە وەرگرتووە. جوانی پڕۆژەکە لەوەدا دەکەوێت کە چۆن بەشە کۆنەکە و تازەکە بە زیرەکانە تێکەڵکراون.
6. Weston, Yorkshire Sculpture Park تازەکردنەوەی پارکێکی کۆنە کە گەلەری و سەنتەری سەردانکردنی بۆ زیاد دەکات.
سەرچاوە : RIBA