Lyra کۆمپیتەرێکی دەستیی بۆ یاری کردن
کۆمپانیای Creoqode کۆنسۆڵێکی دەستیی یاریکردن دروستدەکات بە ناوی Lyra. ئەم ئامێرە هیچ یاریەکی لەگەڵدا نییە و دەبێت بۆخۆت تێی بکەیت، بەڵام دەشکرێت بە کۆمپیتەر ئەگەر بەکارهێنەر ویستی لە دەستکاری کردنی بێت.
ۆمپانیاکە مێژووی هەیە لە خۆشویستنی یاری و پرۆگرامکردن و دەسکاری کردنی تەکنەلۆجیا. ئێستاش ئەم پڕۆژە تازەیەیان پێشکەشدەکەن کە لەسەر کۆمپیتەری بچووکی RaspberryPi دروستکراوە.
بۆ یاریکردن دەبێت بەرنامەی ئێمولەیشنی سەربخەیت (کە وادەکات ئامێرەکە وەک ئەتاری و سیگا و کۆنسۆڵەکانی تری لەو شێوەیە کاربکات و هەمان یاریەکانیان ئیشپێبکات)، بەو شێوەیە دەتوانیت سەدەها یاری هەڵبگریت لە گیفانتا.
بەڵام هەندێک کێشە و ئاڵۆزی هەیە لە ئێمولایشندا (Emulation). دەبێت یاریەکان لە سایتەکانەوە دابەزێنیت و بیکەیتە ئامێرەکەوە بەڵام چونکە ڕاسمیی نین ئەوا هەمووکات کارناکەن و هەمووکاتیش یاسایی نین.
لەگەڵ ئەوەشدا ئامێرەکە لەوە زیاترە. بە وایەرێک بیگەیێنە بە تیڤیەکە و کیبۆردێکی پێوە بکە دەبێت بە کۆمپیتەر یاخود کۆنسۆڵێکی تەواو ئەگەر دەسکی پێوە بکەیت.
سەرچاوە : Kickstarter