خەڵاتی Stephen Lawrence
دەزگای RIBA لیستی هەڵبژێردراوانی خەڵاتی ستیڤن لۆرێنس ئاشکراکرد کە پێکدێت لە چەند پڕۆژەیەک بە بودجەیەکی کەم و لەلایەن کۆمپانیای کەم ناوبانگ بنیاتنراوە. خەڵاتەکە بە ناوی ئەو کوڕە ڕەش پێستە بەڕیتانیەوەیە کە هیوای هەبوو ببێت بە تەلارساز بەڵام لە هێرشی ڕەگەزپەرستانەدا کوژرا.
لە بیست و دووەمین ساڵیدا، ئەم خەڵاتە، کە سپۆنسەر کراوە لەلایەن Marco Goldschmied Foundation، ئەو پڕۆژانە کۆدەکاتەوە کە بودجەی کەمتر لە یەک ملیۆن دۆلاریان هەیە بە ئامانجی ڕێخۆشکردن بۆ بەهرەی نوێ و جیاوازی لە تەلارسازییدا.
ئەمەش دوو لە شەش هەڵبژێردراوەکە:
ماڵی ڕەش (Black House) دەکەوێتە سکۆتلەندا لەسەر لێواری لاپاڵێک کە ڕوانینی بەسەر دەریاچەیەکەوە هەیە. بنیاتنراو لە تەختە و بە ڕووبەری 186 مەتر دووجاوە، دیزاینێکی ئارامکەرەوەی هەیە وە پەنجەرەکانی گرینگی دەدەن بە دیمەنە شازەکانی ئاوەکە.
خانوی گیرفان (Pocket House) مالێکی 105 مەتریە لە لەندەن کە کراوەتە بۆشاییەکی بچووکەوە کە پێشتر گەراج بووە. لەبەر کەمی جێ، بەشێکی دەکەوێتە ژێر زەوی و بەشەکانی سەرەوەی ڕێگا بە هاتنە ناوەوەی ڕووناکی زۆر دەدەن.
سەرچاوە : RIBA