باشترین کەپرەکانی 2019
بۆ ئەمساڵیش لیستی پێشبڕکێی Cuprinol Shed ئاشکرا کرا کە 21 بەشداربوو لەخۆدەگرێت. ئەم بەناوبانگبوونەی کەپر لە بەریتانیا وەک خانووە بچووکەکانە لە ئەمەریکا، دەشتوانی بڵێی جیاوازیەکی وایان نییە لە ڕووی دیزاینەوە.
بەڵام ئەم دوو جۆرە پڕۆژانە لەوەدا لەیەکناچن کە کەپرەکان لەلایەن کەسانێکی زیاتر ناشارەزا بنیاتدەنرێن کە نوێگەری زۆر پێکدەهێنێت. خەڵاتەکانیش بەم پێیە بەسەر چەند جۆرێکدا دابەشکراون وەک: کابینە، تایبەت، وۆرکشۆپ، سروشت.
ژیانی لۆری (The lorry life) یەکێکە لە پڕۆژە هەڵبژێردراوەکان و بەوە دەستپێیکرد کە بنیاتنەرەکەی، تۆم دەکوۆرز، لۆریەکی سەربازیی کڕی. دواتر لە ماوەی ساڵێکدا کردی بە خانوویەکی تەواو بەهۆی کەپرێک کە مەتبەخێکی تەواو، سیستەمی وزەی خۆر و کۆکەرەوەی باران لەخۆدەگرێت.
کەپری ئاسمانیی (Space Shed) کەپرێکە لەسەر تایە و خۆی دەردەخات بە ڕووناکیەکانی کە پڕۆگرام دەکرێن، سیستەمی دەنگی و شاشەی گەورە. ئەم کەپرە گەڕاوە بە چەندین فیستیڤاڵی هونەری و زانستیەوە و خاوەنەکەی خۆشەویستیەکی زۆری هەیە بۆ زانستی فەزا.
سەرچاوە : Readers Sheds