یەکەمین ئۆتۆمۆبێلی کێبڵی نێودەوڵەتی
دوای کێبڕکێیەکی تەلارسازی، UN Studio هەڵبژێردرا بۆ دیزاینکردنی وێستگەی ئۆتۆمۆبێلێکی کێبڵیی تازە لە ڕووسیا. ئەگەر هەمووی بەپێی پلانەکە بڕوات، پڕۆژەکە دەبێت بە یەکەمین ئۆتۆمۆبێلی نێودەوڵەتی کە چین و ڕووسیا بەیەک دەگەیێنێت بە شێوەیەکی گواستنەوەی زۆر خێرا.
وێستەگەکەی کە لە ڕووسیا دەبێت لە تەنیشت ڕووباری ئەمور دەبێت کە خۆی بەنێو هەردوو وڵاتەکەدا تێپەڕ دەبێت. بەڵام هێشتا زانیاری نییە لەسەر وێستگەکەی چین.
سیستەمەکە لە دوو هێڵ و 4 کابینە پێکدێت و هەریەکەیان 60 کەس دەگرنەخۆ لەگەڵ شتومەکیان. هەموو گەشتەکەش پێشبینی دەکرێت خەوت خولەک و نیو بخایەنێت.
ستۆدیۆکە دەڵێت، "سیستەمی ئۆتۆمبێلە کێبڵەکان جۆرێکی تازە لە گواستنەوە دەهێننە پێش کە بەردەوام، خێرا و متمانەپێکراوە. لێرەشدا پڕۆژەیەکمان لەبەردەستە کە دوو کولتور بەیەکدەگەیێنێت و ئامانجەکانمان بەپێی ئەوە داناوە."
"هەروەها لە ڕووی دیزاینەوە بیرۆکەمان لە بەستنی ڕووبارەکەوە وەرگرتووە. وە پڕۆژەکە ناوچەی ڕوانین بۆ دیمەنە جوانەکانی تێدایە لەگەڵ باخچە و ڕێستۆرانت، سەنتەری کۆنفڕانس و سیکیوریتی."
سەرچاوە : UN Studio