BIG پڕۆژەی زۆر گەورە لە سعودیا دیزاین دەکات

qiddiya saudi arabia 1

پلانەکان ئاشکرا کراون بۆ پڕۆژەیەکی تازە بە ناوی Qiddiya لە سعودیا، بەڵام پێی دەڵێن گێگا پڕۆژە لەبەر قەبارەکەی کە دەگاتە 334 کیلۆمەتر دووجا. ئەوەش گونجاوە کە پلانی ئەم پڕۆژە زەبەلاحە لەلایەن BIGەوە دادەنرێت. ئامانجی پڕۆژەکە ئەوەیە ببێتە پایتەختی وڵاتەکە بۆ هونەر و وەرزش و کات بەسەربردن، وە پێشبینی دەکرێت بۆ 2030 تەواوبکرێت.

بەپێی کۆمپانیاکە، تەنها لە سەدا 30 زەویەکە لە سەرەتادا بەکاردێت بەڵام ئەوە هێشتا دەکاتە 103 کیلۆمەتر دووجا کە قەبارەی شاری مانهاتنە.

پڕۆژەکە دەکرێتە پێنج بەشەوە، لە ناوەڕاستیشدا هاوینەهەوار. ئەمە 15 هێکتار ڕووبەر دەگرێتەوە کە فرۆشگا، ڕێستۆرانت، ئوتێل، شاری یاری و شوێنی کات بەسەربردن لەخۆدەگرێت. لەگەڵ ناوچەی وەرزشە ئاوییەکان و پارکێک بۆ پێشبڕکێی ئۆتۆمۆبێلەکان.

هەروەها سیتی سەنتەرێک لەخۆدەگرێت، کە تایبەتە بە وەرزش و هونەر، وە شانۆ و یاریگە و سەنتەری وەرزشی تر دەگرێتە خۆی.

بەڵام هێشتا زیاتر هەیە: بەشی باکوری خۆرئاوا Eco Zone دەبێت، کە تایبەت دەبێت بە سروشت و ئاژەڵان و هەموو چالاکیەکانی پەیوەندیان پێوەیان هەیە.

بێگومان قیددیە پڕۆژەیەکی بە زۆر گەورە و بە ئامانجە بۆیە ئەگەری کێشە و دواکەوتن زۆرە، بەڵام واداندراوە کە یەکەم هەنگاوی لە 2022 تەواوبێت، هەمووشی لە 2030. هەروەها پێشبینی دەکرێت ساڵانە 17 ملیۆن سەردانکەری بۆبێت و 25,000 کەس بخاتە سەرکار.
سەرچاوە : Qiddiya

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە