BMW Z4 یەکێکە لە باشترین ئۆتۆمبێلەکان بۆ لێخوڕین
سێ ساڵ لەمەوپێش، BMW Z4 وازیلێهێنرا لەلایەن کۆمپانیاکەوە، بەڵام ئەمساڵ بە دیزاینێکی جیاوازەوە هاتەوە بۆ بەخشینی خۆشی لێخوڕینێکی ئاسوودە لەناو ئۆتۆمبێلێکی سپۆرتدا.
ئۆتۆمۆبێلەکە بە توێربۆیەکی دوو لیتری هێزی 255 ئەسپ دەردەکات. هەرچەندە گێڕ گۆڕینی دەستیی تێدا نییە، گێڕگۆڕە ئۆتۆماتیکیەکەی بە 8 خێراییەوە زۆر گونجاوە و کۆنتڕۆڵ دەخاتە دەستتەوە.
یەکێک لە تایبەتمەندیە زۆر چاکەکانی دەکەوێتە دانانی کوشنەکان، دیزاینی زیرەک و پڕ وردەکاری، وە بێدەنگی لەکاتی شۆفێریدا. بەڵام بە پێچەوانەی ئەمانەوە، سیستەمی iDrive، کە شاشەیەکە بۆ زانیاری وەرگرتن، هیچ هەڵبژاردەی ئاندرۆیدت ناداتێ، بۆ ئەپڵیش دەبێت پارە بدەی. ئەمەش واتلێدەکات بەکارینەهێنیت.
لە خاڵە چاکەکانی تری Z4 گەورەیی شوێنی شتومەکیەتی کە سێ چوار جانتای لەناودا جێدەبێتەوە، ئەمەش شتێکی جیاوازە لە ئۆتۆمۆبێلە سپۆرتەکانی تر. ئەمە بەهۆی سەقفەکەوە دەبێت کە لادەچێت و خۆی کۆدەکاتەوە.
بەڵام مەزنی ئۆتمۆبێلەکە دەکەوێتە ئەزمونی لێخوڕینەکەی کە زۆر ئاسوودەت دەکات بە نەرمی و گونجاویی جوڵەکانی.
سەرچاوە : 2019 BMW Z4