پردێک کە دوو لایەکەی بەیەک ناگەن دەتگەیەنێت بە قەڵایەکی کۆن
پردێکی (پیادەی) تازە دروستکراوە بۆ قەڵاتی Tintagel لە ئینگلتەرا و جێی پردێکی کۆنتر دەگرێتەوە کە 500 ساڵە ڕووخاوە. پڕۆژەکە پێک دێت لە دوولای جیاوازی پردێک کە لە ناوەڕاستدا بەیەک ناگەن و بۆشاییان لەنێواندایە.
تینتەجێل ناوچەیەکی زۆر جوانی ئینگلتەرایە کە بە ئەفسانە دەوردراوە و دەوترێت جێی لەدایکبوونی پاشا ئارثەرە. بەهۆی ئەم چیرۆکانەوە، یەکێک لە دەسەڵاتدارەکانی ناوچەکە قەڵایەکی لەوێ بنیاتنا لە سەدەی 13یەم بەڵام دوای سێ سەدە داڕما و قەڵاکەش ئێستا زۆربەی تێکشکاوە.
تا ئێستا، سەردانیکەران دەبوایە لەوبەری قەڵاکەوە دابەزینایە خوارەوە و بە پردێکی بچووکی تەختەیی بپەڕینایەوە و دیسان سەربکەوتنایەوە لە لای قەڵاکە. بەڵام ئەم پردە 4 ملیۆن دۆلاریە لە شوێنی پردە کۆنەکە دانراوە و گەشتکردن ئاسان دەکات.
هەردوو لای پردەکە بەیەک ناگەن و بۆشایەکیان لەنێواندایە. هەرچەندە پرد زۆرن کە بۆشاییان تێدا هەبێت بەڵام دەگمەنە بە دیاری بیهێڵنەوە، بەس ئەوەش جێی ترس نییە، چونکە تەنها چوار سەنتیمەترە و کەس لێوەی ناکەوێتە خوار. بێگومان هۆی پراکتیکی هەیە بۆ ئەمە، کە وادەکات هێز و قورسایی کەمتر بکەوێتە سەر پردەکە لەبەرشێوەکەی.
هەروەها بە درێژیە 57 مەتریەکەیەوە، نزیکەی 53 تەن پۆڵا بەکارهاتووە بۆ پێکهاتەوەکەی و 140 مەتر تەختە بۆ دەسکەکانی.
سەرچاوە : Ney & Partners