پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون ڕوکاری دەرەوەی دەکات بە سەوزای
بینای پڕ لە سەوزایی زۆر بەناوبانگن لەم دواییانەدا، وەک پێشتر باسی پڕۆژەکانی Stefano Boeriمان کردبوو. MVRDV بیرۆکەکەی لا نامۆ نییە و نموونەیەکمان پێشکەشدەکات بە پڕۆژەی ڤێلای سەوز (Green Villa)، کە ڕوکارەکەی بەتایبەتی لە ڕووەکی چێندراو و درەخت پێکدێت.
ڤێلای سەوز دەکەوێتە سووچێکەوە لە نزیک ڕووبارێکەوە لە لادێیەکی هۆڵەندی و ئامانجی ئەوەی هەیە شێوەی تەلارسازیانەی بیناکانی دەوری وەرگرێت بۆیەش شێوەی وەک ئەوانە.
بەڵام لە ڕوکاری بیناکەدا جیاوازە ئەم پڕۆژەیە، چونکە پێکدێت لە چەندەها رەفە بە قوڵی جیاواز کە ڕووەکی چیندراو و گیا و درەخت دەگرنە خۆیان. هەڵبژاردەی ئەم ڕووەکانە بەپێی دیمەن و سێبەرەکان دەبێت، هەروەها بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ئاودەدرێن بەهۆی سیستەمێکی گرتن و کۆکردنەوەی ئاوی باران.
دامەزرێنەرێکی کۆمپانیاکە کە لەو لادێیە خوێندویەتی دەڵێت، "ئەم دیزاینە بەشێکە لە لێکۆڵینەوەکانمان لەسەر بینای بێ ڕوکاری دەرەکی و سەوزایی زیادڕەو. ئەم بیرۆکەی سەوزاییانەی ئێستا زۆر سنووردارن، ئێمە پێویستمان بە زۆر زیاترە بۆ ساردکردنەوەی شارەکانمان و بەرەنگاربوونەوەی دوانۆکسیدی کاربۆن."
بنیاتنانی پڕۆژەکە بۆ 2020 دانراوە، بەڵام لەئێستادا بەرواری تەواوبوون دیار نییە.
سەرچاوە : MVRDV