ماڵێکی پرینتکراوی 3D لە ماوەی 12 کاتژمێردا
iپرینتەری 3D لە ئێستادا زۆر بەکاردەهێنرێت بۆ کاری بنیاتنان، وە خانوو و قەڵا و تەنانەت دەزگای سەربازیشمان بینیوە لەم جۆرە تەکنەلۆجیایە سوودیان وەرگرتبێت. بەکارهێنانێکی سەرنجڕاکێشی ئەم دواییانەش لەلایەن کۆمپانیای SQ3D بوو، کە خانوویەکی سادەی بنیاتنا پێی لەماوەی 12 کاتژمێردا.
خانووە بێ ناوەکە، بە ڕووبەری 46 مەتر دووجاوە، بە هەمان شێوەی خانووە پرینتکراوەکانت تر بنیاتنراوە کە دەمێکی ئامێرەکە چیمەنتۆ دەخاتە نێوان چینەکان، هەرچەندە پرینتەرەکە پەرەپێدراوترە لە ئامێرە سادەکانی تر.
پڕۆژەکە بنیاتنراوە لە دەرەوەی تاقیگەکانی کۆمپانیاکە لە نیویۆرک و بە چەند هانگاوێکدا تێپەڕیوە. دوای تەواوبوونی کاری ئامێرەکە، کرێکارەکان سەقفەکە و پەنجەرەکانیان تەواوکرد بەڵام لەو بەشانەشدا ئامێرەکە ئاسانکاری کردووە و کاتی کارەکەیانی بۆ کورتکردوونەتەوە.
هەروەها دەکرێت بە بەکارهێنانی ئەم پرینتەرە جێگا بۆ وایەر و بۆری لە پێشدا دابرێت بۆ ئەوەی گەیاندنی خزمەتگوزاریەکان ئاسانتر بکرێت.
ئەم خانووە بە هیچ شێوەیەک ناگاتەوە بە خانووی تەواوی تر کە پرینت کراون، وەک 3D Housing 05، بەڵام بۆ ئەوە نەکراوە. هەر لە دوای بنیاتنانی ڕووخێندراوە، چونکە تەنها هەنگاوێکی لە ڕێگای پڕۆژەی باشتر و گەورەتر.
سەرچاوە : SQ3D