جێی حەوانەوە لە safari بە سادەیی ئەفریقیەوە

c703964117

لەجیاتی چوونەوە بۆ ئوتێلێکی لەدوای گەڕان بە دوای فیل و ئاژەڵی تردا لە دەشتەکانی ئەفریقا، ARRCC سەردانکەران بانگێشت دەکات بۆ ناو پڕۆژەکەی کە شوێنێکی حەوانەوەیە و پەیوەندیان دەداتێ لەگەڵ سروشت، وە ستایلێکی سادەی ئەفریقیان نیشان دەدات لە دیزاینەکاندا.

The Cheetah Plains Game Lodge دەکەوێتە Sabi Sand لە باشووری ئەفریقا کە ناوچەیەک بۆ ژیانی کێوی وەک پڵینگ، شێر، فیل و کەرکەدەن کە تێیدا بە ئازادی دەگەڕێن. پڕۆژەکەش تێیدا پێکدێت لە سێ خانوو کە بە گونجاوی لەگەڵ دیمەن و درەختەکاندا ڕێکخراون.

ئەم خانووانە، یەکی بە چوار ژووری نووستنەوە، باخچەی ۆێشوازی تایبەتیان هەیە لەگەڵ جێی تێکەڵبوونی نیشتەجێبوان، باڕ، جێی نانخواردن، وە مەلەوانگە. لەوەش زیاتر، هەر یەکێکیان ژوورێکی چێشتلێنانی هەیە کە کارمەند و شێفی بۆ بەکرێگیراوە.

لەگەڵ ئەمانەشدا، کۆمپانیاکە دەڵێت کە پڕۆژەکە بەبێ هێڵی کارەبا کاردەکات چونکە وزەی خۆر بەکاردێنێت، ئاویش پاکدەکرێتەوە و دووبارە بەکاردێتەوە بۆ ئەوەی سەرفبوون کەمببێتەوە.

لە ڕووی دیزاینەوە، تەلارسازەکان ویستیان لە ستایلی سادەیی-ئەفریقی بووە و گرینگیان داوە بە سروشت ئەوەش دەردەکەوێت لەو کەرەستانەی بەکارهاتوون (کە زۆربەی تایبەتن بە ناوچەکە) و شێوازی دروستکردنیان (کە بە شێوەی دەستی بووە و تایبەت بووە بە پڕۆژەکە). هەروەها هەوڵدراوە ناوەوە و دەرەوەی خانووەکە زیاتر تێکەڵ بکرێت .

سەرچاوە : ARRCC

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە