پڕۆژەیەک بۆ وزەدان بە شەمەندەفەرەکانی بەڕیتانیا لەڕێی خۆرەوە
کۆمپانیای Riding Sunbeams، کە دەکەوێتە بەڕیتانیا، بۆ یەکەمین جار وزەی خۆری بەکارهێنا بۆ هێڵێکی شەمەندەفەری، وە بەتەمایە کاری زیاتر بکات بۆ گەورەکردنی پڕۆژەکە و ڕاستەوخۆ وزە دابینبکات بۆ شەمەندەفەرەکان.
بیرۆکەکە لە لێکۆڵینەوەیەکی ڕێکخراوی 10:10ەوە هات کە نیشانیدا سکەی شەمەندەفەرەکە لەگەڵ چەند بەشێکی تری دەکرێت وزەیان بەهۆی خۆرەوە دابین بکرێت و بە شێوەیەکی هەرزانتر لە وزەی هێڵی کارەبا.
کۆمپانیاکە دەڵێت، "بەیەکگەیاندنی گەورەترین بەکارهێنەری کارەبا لە بەڕیتانیا، شەمەندەفەرەکان، بە پەسەندکراوترین شێوەی وزە لە وڵاتەکەدا، کە وزەی خۆرە، دەسپێکی پەیوەندیەکی زۆر بەسوود و گونجاوە. ئەم کارە مەسرەفەکان کەمدەکاتەوە و سوودیش دەگەیێنێت بە ژینگە."
سەرەتاکە بێگومان بچووکە، کە پڕۆژەکە 100 لەوحی وزە-خۆری داناوە نزیکە هێڵەکە و ڕووناکی و نیشانەکان دەخاتە کار. لە هەمانکاتیشدا توێژینەوە دەکرێت بۆ پەرەدان بە کارەکە، بۆ ئەوە تا کۆتای 2020 سەرچاوەیەکی وزەی زۆر کۆبکرێتەوە و بگەیەنرێت بە هێڵەکانی شەمەندەفەر بە دەوری وڵاتەکە.
سەرچاوە : 10:10