سوکترین بەلەمی بچووک لە جیهاندا لە جانتایەکدا جێگەی دەبێتەوە
بۆ گەڕان بە شوێنە دوورەدەستەکان کە ئاو لەخۆدەگرن بەلەم پێویستە، بەڵام بردن و هەڵگرتنی بەپێ کارێکی قورسە. ئەو جۆرە بەلەمانەی کە کۆدەکرێنەوە لێرەدا هەڵبژاردەیەکی باشن بەڵام لەوانیشدا باشتر لە Rapid Raft دەستناکەوێ لەلایەن شارەزایانی Unchartedەوە پێشکەشکراوە و لە جانتایەکدا جێی دەبێتەوە لەکاتێکدا کێشێکی زۆر هەڵدەگرێت لەسەر ئاو.
وەک وتمان، بەلەمی کۆکراوە و سەفەری زۆرن وەک Trekkayak، کە سێ کیلۆیە، بەڵام ئەم پڕۆژەیەیان بەڵێنی 1.36 کیلۆگرام دەدات و خۆی بخاتە پلەی یەکەم، لە هەمانکاتیشدا دەڵێن کە دەتوانێت 181 کیلۆگرام هەڵبگرێت لە کاتی بەکارهێناندا.
بەلەمەکە خۆی دیزاینکراوە بۆ پەڕینەوەی خێرای سەربازەکان لە ئاوەکان، بۆیە لەماوەی 60 چرکەدا ئامادە دەبێت بۆ بەکارهاتن. بێگومانیش لەسەر ستاندارتەکانی سەربازیە و لە nylon oxford laminate دروستکراوە کە بەرگەگرتنی زۆرە و ئاسان کۆدەکرێتەوە بۆ قەبارەی (12.7 بە 12.7 بە 38.1 سەنتیمەتر ).
کۆمپانیاکە ڕووی کردۆتە هەڵمەتێکی گشتی بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکەی و هیوادارە کە لە مانگی یازدەدا بەرهەمەکەی بەردەستبێت، ئەگەر هەمووشتێک بەپێی پلان بڕوات.
سەرچاوە : Uncharted