بینایەکی نەرویجی کە دوو ئەوەندەی وزەی بەکارهێنراوی دەداتەوە
Snohetta خۆیان سەلماندوە لە دیزاینی ژینگە دۆستانە بە پڕۆژەکانیانەوە، ئەم بینا تازەیەشیان دەگاتە ئاستێکی بەرزتر. Brattorkaia Powerhouse زیاتر لە دوو ئەوەندەی وزەی کارەبای بەکارهێنراو لەلایەن خۆیەوە دروستدەکاتەوە.
بیناکە دەکەوێتە نەرویج و ڕووبەری 18,000 مەتر دووجایە. لە ڕووی دیزاینەوە دەوردراوە بە ئەلەملیۆمی ڕەش و لە نێوەندیدا باخچەیەکی بازنەیی هەیە کە دەوردراوە بە کافێ و سەنتەری سەردانکردن، بێجگە لەمانەش شوێنەکانی تر دراوە بە ئۆفیس.
لە شوێن و پلانکردنەکەی گرینگی دراوە بە گەیشتنی تیشکی خۆر، چونکە 3,000 مەتر دووجا لە ڕووبەری سەقفەکەی لەوحی وزە-خۆریی تێدا جێگیرکراوە. ئەمانەش 500,000 کیلۆووات کارەبا دروستدەکەن هەموو ساڵێک، ڕۆژانەش زیاتر لە دوو ئەوەندەی بیناکە پێویستیەتی بۆ کارکردن.
دامەزرێنەری کۆمپانیاکە دەڵێت، "بینای وزە-دۆست بینای داهاتوون. دەبێت لەم پیشەیەدا خزمەتی ژینگە بکەین و بیکەینە سەروو شێوە و سوودی بیناکانەوە."
چەند تایبەتمەندیەکی ژینگە-دۆستانەی تر بریتین لە: سیستەمێکی کۆکردنەوەی ئاوی باران بۆ پاککردنەوەی تەوالێتەکان، وە سیستەمی دیاریکردنی جوڵە بۆ کوژاندنەوەی گڵۆپەکان و ڕووناکیە دەستکردەکان لەکاتی چۆڵبوونی ژوورەکان. هەروەها پلانیش هەیە بۆ زیادکردنی پاتری بۆ کۆکردنەوەی وزە لە هاویندا بۆ زستان چونکە خۆر کەمتر دەردەکەوێت.
سەرچاوە : Snøhetta