مارکێتێکی دروستکراو لە کۆنتەینەر کە بۆ هەموو شوێنێک دەگوازرێتەوە
ئەو بارگرە گەورانەی کە بۆ کاری گواستنەوە بەکاردێن (بۆ ئاسانکاری پێیان دەڵێین کۆنتەینەر لەمەودوا) بۆ هەموو پڕۆژەیەکی تەلارسازی گونجاو نین، بەڵام پڕۆژەی Stackt لەلایەن LGA Architectural Partners توانیویەتی بە شێوەیەکی باش سوود لە توانای جیاکردنەوە و گواستنەوەی کۆنتەینەرەکان وەرگرێت.
پڕۆژەکە لەسەر زەویەکی یەک هێکتاریی بنیاتنراوە لە تۆرۆنۆ کە لە داهاتوودا دەکرێت بە پارک. هەر لەبەر ئەمەشە کە پێویست بوو ئەم مارکێتە، کە لە ڕاستیدا زیاتر وەک تەلارێکە، توانای گواستنەوەی هەبێت و ڕەزامەندی پلاندانەرانی شارەکە وەرگرێت.
هەروەها ئەم بینایە کۆمەڵێکی زۆر فرۆشگا دەگرێتە خۆی لەگەڵ ناوچەی بزنسی بچووک و جێی تایبەت بە بۆنەی ڕەسمیی. هەموو ئەمانەش لە 120 کۆنتەینەردا کە ڕەنگی ڕەش کراون و بە شێوەیەکی زۆر دەستکاری کراون بۆ زیادکردنی دەرگا و پەنجەرە، وە لە هەموو گرینگتر سیستەمی ئاو و کارەبا.
سەرچاوە : LGA Architectural Partners