بە هەموو ڕەنگێک بنووسە بە بەکارهێنانی ئەم قەڵەمە
لەوانەیە وەک گەشتکردن بۆ قوڵایی دەریا و سەیارەی فڕیو شتێکی گەورە نەبێت، بەڵام دەمێکە ویستمان لە قەڵەمێکبووە کە بتوانێت بە هەموو ڕەنگێک بنووسێت. گروپێکی پۆڵەندیش ڕایانگەیاندووە کە ئەو ئامێرەیان درووست کردووە بەناوی Artera.
قەڵەمە 45 گرامیەکە بەهۆی سکانەرێکەوە دەتوانێت ڕەنگی هەر شتێک بپشکنێت کە دەتەوێت و ئەو ڕەنگە دروستبکاتەوە بۆ نووسین پێی. ئەم کارە بەهۆی پرۆسێسەرێکی بچووکەوە دەکرێت لە ناویدا کە بڕیار دەدات چۆن دەبێت ڕەنگەکان تێکەڵ بکرێن بۆ دروستکردنەوەی ڕەنگەکە.
بەڵام بێجگە لەوەش دەتوانی ڕەنگێک هەڵبژێری بەهۆی بەرنامە تایبەتەکەیان لە موبایلدا و بەهۆی بلوتوسەوە بینێریت بۆ قەڵەمەکە.
وەک خۆیان دەڵێن، سێتێکی مەرەکەب، کە پێویستە بۆ دروستکردنی ڕەنگەکان، تا 200 مەتر دەکرێت پێی بنووسرێت و یەک شەحنکردنەوەی پاتریە 400 میلیئەمپێرەکەی 6 کاتژمێر بەکارهێنانت پێدەبەخشێت.
دەتوانیت لەئێستاوە پاڵپشتی لە پڕۆژەکە بکەیت و قەڵەمێک بۆخۆت بگریت بە 129 دۆلار. ئەگەر بە سەرکەوتووی بڕوات، مانگی 10ی داهاتوو دەگاتە بەردەستت.
سەرچاوە : Kickstarter