ژیانی ئاسوودە لەسەر ڕێگا لەگەڵ ئەم خانووەدا

download 1

لە کالیفۆرنیا دوو هاوسەری سەر بە ستۆدیۆی Living Vehicle لەم دواییانەدا خانوویەکی سەرنجڕاکێشیان ئاشکرا کرد بە ناوی Living Vehicle 2020 کە بەتەواوی سەربەخۆ و گەڕۆکە و وزەی خۆی دروست دەکات، بەڵام هێشتا ڕازاوەیی شووقەیەکت پێشکەش دەکات.

82b6124c3902851459c3c0223f34bfa7

دیزاینەرەکان خەونی ئەوەیان هەیە بە ئازادی گەشت بکەین بێ ئەوەی پێویستماب بە سەرچاوەی دەرەکی بێت و هیچ زیانێک بە ژینگە نەگەیێنین.

بە پانی 2.43م و درێژی 8.4م ڕووبەرێکی 20 مەتر دووجایی هەیە کە جێی 6 کەس دەبێتەوە تێیدا بژین. ئەم ڕووبەرەش بە ژووری دانیشتن و چێشتلێنان و نانخواردنی کراوە داگیرکراوە، لەگەڵ تەوالێت و گەرماو و ژووری نووستنی گەورە.

خانووە گەڕۆکەکە لە ئەلەمنیۆم بنیاتنراوە کە، وەک خۆیان دەڵێن، جوانیەکی تایبەتی هەیە و لەگەڵ ژینگەکەدا کار دەکات بە پێچەوانەی پۆڵا.

لە تایبەتمەندیەکانی تری توانای کۆکردنەوەی 1,200 وات وزەی خۆرییە بە لەوحی تازە کە سوکتر و بەرگەیان باشترە، بەمەش خانووەکە دەتوانێت 8.7 کیلۆوات وزە دروستبکات. هەروەها سیستەمی پاککردنەوە و گونجاندنی پلەی گەرمی هەوا، سیستەمی کۆکردنەوەی ئاوی باران، وە سیستەمی گەرمکەرەوەی ئاو لەخۆدەگرێت.

ext

سەرچاوە : Living Vehicle

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە