لە 10 بەرزترین ئوتێلەکانی جیهاندا 7 دانەیان دەکەونە دوبەی
دوبەی ناوبانگی هەیە بە باڵەخانەی شووشەییەوە و ئیماراتیش بەرزترین بینا (بورج خەلیفە) و بەرزترین ئوتێل دەگرێتە خۆی (JW Marriott Marquis) کە لەم ڕۆژانەدا ئەو پلەیەی لەدەستدا بۆ دراوسێ تازەکەی Gevora Hotel.
بەڵام ئەوە سەرنجڕاکێشە کە دوبەی ماڵی 7 لە 10 بەرزترین ئوتێلەکانی جیهانە.
ئەمەش 10 بەرزترین ئوتێلەکانی جیهان:
1. Gevora Hotel
دوبەی، 256.3 مەتر، 75 نهۆم.
2. JW Marriott Marquis Tower 1
دوبەی، 355.4 مەتر، 82 نهۆم.
3. JW Marriott Marquis Tower 2
دوبەی، 355.4 مەتر، 82 نهۆم.
4. Rose Rayhaan
دوبەی، 333 مەتر، 71 نهۆم.
5. Burj Al Arab
دوبەی، 321 مەتر، 56 نهۆم.
6. Emirates Tower Two
دوبەی، 309، مەتر، 56 نهۆم.
7. Baiyoke Tower II
بانگکۆک، 304 مەتر، 85 نهۆم.
8. Wuxi Maoye City - Marriott Hotel
303.8 مەتر، 68 نهۆم.
9. Millennium Hotel
دوبەی، 294 مەتر، 66 نهۆم.
10. Abraj Al Bait ZamZam Tower
مەککە، 279 مەتر، 58 نهۆم.
ئوتێلی گیڤۆرا، کە ئێستا لە پلەی یەکەمدایە، بە 356 مەترەوە تەنها کەمێک لە پێش ئوتێلی دووەمەوەیە. پڕۆژەکە لەلایەن Al Attar Properties گەشەیپێدراوە و 528 ژوور لەخۆدەگرێت لەگەڵ جاکوزی، مەلەوانگە، سەنتەری تەندروستی و ڕێستۆرانت.
سەرچاوە : Khaleej Times