Snohetta کتێبخانەیەکی سەقف-سەوزایی بنیاتدەنێت
کۆمپانیای بەناوبانگ Snohetta کتێبخانەیەکی نایابی تازەی تەواوکردووە لە زانکۆی Temple لە Philadelphia بۆ ئەم ساڵی خوێندن. کتێبخانەکە، بە تێچووی 135 ملیۆن دۆلارەوە، دیزاینێکی شاز و ژینگە-دۆستی هەیە و سەقفێکی گەورەی پڕ سەوزایی بۆ دانراوە.
کتێبخانەی چارڵس (Charles Library) بنیاتنراوە لەگەڵ Stantec و تایبەتە بە توێژینەوە. لەچاو کتێبخانە کۆنەکە، کە لە 1960ەکاندا بنیاتنرابوو، دوو ئەوەندەی جێی خوێندنی هەیە و بە ڕووبەرە 20,000م دووجایەکەیەوە پێشبینی لێدەکرێت کە 5 ملیۆن سەردانکەری هەبێت ساڵانە.
بەشی دەرەوەی بە گرانیت و شووشە داپۆشراوە، تەختەش بۆ ڕێی چوونەناوەوەی دانراوە کە دەتگەیەنن بە ڕاڕەوی ناوەندی. لێرەشدا کار کراوە بۆ هاتنە ناوەوەی ڕووناکی سروشتی لە سەرەوە و ئاسانکردنی دۆزینەوە و گەیشتن بە بەشەکانی تری ناوەوە .
لە کتێبخانەکەدا چەندەها ژووری کۆبوونەوە و شوێنی خوێندن هەیە، لەگەڵ بەشی تایبەت بە کۆمپیوتەر و سیستەمی ئۆتۆماتیکی هەڵگرتن و وەرگرتنەوەی کتێب بەناوی BookBot کە دەتوانێت کار لەسەر 2 ملیۆن کتێب بکات.
لەگەڵ ئەمانەشدا، پڕۆژەکە بڕوانامەی LEED Goldی وەرگرتووە، کە ستاندارتێکی بینای سەوزە (ژینگە-دۆستی)، بەهۆی گرینگیدان بە ڕووناکی سروشتی و سەقفە سەوزەکەی کە 15 جۆری جیاواز لە ڕووەک و گیا لەخۆدەگرێت، وە ئاوی باران پاکدەکاتەوە و کۆیدەکاتەوە لە مەخزەنە 2 میۆن لیتریەکەی بۆ کەمکردنەوەی پێویستی ئاوی کتێبخانەکە.
2
سەرچاوە : Snøhetta