بەرنامەیەکی موبایل دەتوانێت نەخۆشی چاو دیاری بکات لە مناڵاندا
بەرنامەیەکی موبایل دیزاینکراو بۆ دۆزینەوەی نەخۆشی چاو لە منداڵاندا لە سەدا 80ی کاتەکان ڕاست دەکات، ئەمەش دەگاتەوە بە ڕێژەی ئامێرە بەکارهێنراوەکان لە لایەن پسپۆڕەکانەوە. بەم توانا زۆرەشیەوە بە خۆڕایی بەردەستە و هەمووکات لە پەرەپێداندایە.
(Leikocoria) دانەوەی ڕەنگێکی سپی نائاسییە لە چاودا کە دکتۆرەکانی بوارەکە بەکاری دەهێنن بۆ دیاریکردنی زۆرێک لە نەخۆشیەکانی چاو و نیشانەی سەرەتایی چەند نەخۆشیەکی تریشە لە منداڵاندا.
بەرنامەی Cradle (لە بازاری iOS و Android ناوی White Eye Detectorە) سەرەتا لە 2014 پەرەی پێدرا لەلایەن توێژەر (Bryan Shaw) کاتێک منداڵەکەی کێشەی چاوی هەبوو، بیرۆکەکەش ئەوەبوو کە موبایل دەتوانێت بە بەردەوامی وێنە بپشکنێت و نیشانەکانی لوکۆکۆریا دیاری بکات. لەم چەند ساڵەشدا شاو و تیمەکەی ئالگۆریزمی بەرنامەکەیان باشتر کردووە ئەگەری ڕاست بوونی باشتر بووە.
توێژینەوەیەکی تازە لەلایەن گۆڤاری Science Advances بڕیاریدا لەسەر بەرنانەکە و ئەنجامەکە سەرکەوتنێک بوو بە ڕێژەی لە سەدا 80 و بەرنامەکە توانییەتی یەک ساڵ پێش دکتۆرەکان بوونی نەخۆشیەکان ئاشکرا بکات.
لە داهاتوودا دەکرێت تایبەتمەندی ئەوە زیادبکرێت کە موبایلەکان بە ئۆتۆماتیکی وێنە بگرن و بیانپشکنێت بۆ نیشانەکان لەگەڵ گەورەبوون و گەشەی منداڵەکەدا.
سەرچاوە : Baylor University