خەڵاتی لوتکەی تەلارسازی بەڕیتانی
RIBA (Royal Institute of British Architects) ئەنجامی گرینگترین پێشبڕکێی تەلارسازی بەریتانیایان ڕاگەیاند. Goldsmith Street، کە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون و خانووبەرەیە لە نۆروچ و لەلایەن Mikhail Riches بنیاینراوە، بوو بە براوەی خەڵاتی Stirling 2019 بە دیزاینە نایابەکەی و وزە-پارێزیەکەی.
شەقامی گۆلدسمث لە 105 خانوو پێکهاتووە کە لە 7 کۆڵاندا رێکخراون و شێوەیان بە بینا ڤیکتۆریەکان و هۆڵندیەکان دەچێت. خانووە دوو نهۆمەکان لە تەنیشتیانەوە جێ شووقەی سێ نهۆمی هەن. لە بەشی دواوەی خانووەکان باخچە هەیە کە کراوەن و گونجاون بۆ کۆبوونەوە و یاریکردنی منداڵان، پارککردنیش گواستراوەتەوە بۆ لێواری پڕۆژەکە بۆ زیادکردنی جێی پیادە لە بەشەکانی ناوەوە.
هەروەها پڕۆژەکە زۆر وزە-پارێزە و ستانداردی Passivhouse پڕدەکاتەوە. هەر هەموو خانوویەک پانی دیواری 600 میلیمەترە بۆ پاراستن لە تیشکی خراپ، وە سەقفەکانیان 15 پلە لارن بۆ نەگرتنی تیشکی خۆر لە دراوسێکانی پشتیانەوە. RIBAش خۆیان پێشبینی دەکەن پێداویستی وزە لە سەدا 70 کەمتربێت ساڵانە لەچاو ماڵێکی ئاسایی وڵاتەکە.
سەرچاوە : RIBA