تەلارسازانی بەڕیتانی بە بەکارهێنانی پۆد شووقیەک دەگۆڕن
ستۆدیۆی Suprblk لە لەندەنەوە شووقەیەکی نێو کارگەیەکی گۆڕیوە بە بەکارهێنانی پۆد (وەک کابینەی بچووک وایە و لە تەختە دروستدەکرێت) لە جیاتی دیوار. ئەم دیزاینە زیرەکانە جێی زیاتر دەبەخشێت بە نیشتەجێبووان و لە 60م دووجا ڕووبەرەوە دەیکات بە 81م.
شووقەکە سوود لە پۆدەکان وەردەگرێت کە تەختەی بیرچ و پلایودیان تێدا بەکارهاتووە و بە تایبەتی دیزاین کراون بۆ ئەوەی شوێنەکە دابەش بکەن بەسەر ژووری چێشتلێنان و دانیشتن و نووستن لەگەڵ تەوالێت و گەرماو. هەروەها 9م دووجا لە جێی شتوومەک هەڵگرتن پێشکەش دەکەن.
لەگەڵ ئەمەشدا بە بەکارهێنانی پۆدەکان و سوود بینین لە سەقفی بەرزی ماڵەکە خۆی، بەشێک لە سەرەوە دانراوە کە بۆ کار و خەوتنە. بەڵام ئەم تایبەتمەندیەی ڕێگا دەدات هەندێک لە بەشە نەویستراوەکان بشاردرێنەوە و سادەیی ببەخشێت بە ماڵەکە.
سەرچاوە : Dezeen