داهاتووی کۆنکرێت لە تەلارسازیدا
کۆنکرێت دووەمین زۆرترین کەرەستەی بەکارهاتووە و دووهەمینیشە لە بڵاوکردنەوەی دوانەئۆکسیدیکاربۆن بە ڕێژەی %7 لە بڵاوبوونەوەکان ساڵانە. ئێستاش بەکارهاتنی زۆری لە دیزاین و بنیاتناندا لەگەڵ زیانی ژینگەیی خستویەتیە بەر چاوی نوێکاری و تەلارسازان دەیانەوێت داهاتووەکەی نیشانبدەن.
کۆنکرێت هەڵبژاردەی یەکەمی بنیاتنەران بووە بۆ هەزارەها ساڵ و کۆنترین بەکارهێنانی دەکەوێتە 6000 ساڵ پێش زایین. نرخی کەمی و بەکارهێنانی زۆری وادەکات 22 بلیۆن تەن ساڵانە لێی بەکاربهێنرێت و هەمیشە لە زیادبووندایە.
هەرچەندە بە گشتی گرینگی بە کەمکردنەوەی کۆنکرێت دەدەن لە تێکەڵەکانیاندا، ئەمانە هەندێکن لەو داهێنانانە:
1. توێژەرانی MIT بە بەکارهێنانی ڕێگایەکی ئەلیکترۆکیمیایی توانیان دوانەئۆکسید بگرن پێش چوونیە ناو هەواوە، ئەمەش کۆنکرێت بە ژینگەدۆستانە دەهێڵێتەوە.
2. توێژەرانی Lancaster University ماددەیان لە گێزەر و چەند سەوزەیەکی تر دەرهێنا بۆ باشتر کردنی تێکەڵەی کۆنکرێت.
3. تێکەڵەیەک کە ئێستا بەناوبانگە GFRCیە کە پێکدێت لە لم، کۆنکرێت، ڕیشاڵی شووشە و ئاو. ئەم ڕێیە لەلایەن زەبەلاحی وەک Zaha Hadid بەکارهاتووە.
4. دکتۆر Sandra Manso-Blanco کۆنکرێتەکە بە شێوەی چین دەوردەدات بە کەرەستەی تر بۆ ڕێخۆشکردن بۆ دروستبوونی قەوزەی دوانەئۆکسید هەڵمژ.
سەرچاوە : aechdaily