زاها هەدید وێستگەی شەمەندەفەری داهاتوویانە بنیاتدەنێت
لە دوای کێبڕکێیەکی تەلارسازیی، Zaha Hadid Architects هەڵبژێردران بۆ بنیاتنانی وێستگەیەکی تازە لە پایتەختی وڵاتی Estonia لە ئەوروپا و بەپێی پلانەکان بێت، داهاتوویانە و سەرنجڕاکێش دەبێت.
ئەم وێستگەیە دەبێت بە بەشێک لە سیستەمی Rail Baltica کە ڕێیەکی شەمەندەفەریی 870 کیلۆمەتریی پێکدێنێت لە نێوان پۆڵەندا و لاتڤیا و ئێستۆنیا (کە ئەم وێستگەیەی لێدەبێت) و وڵاتێکی دیکە.
زانیاری زۆر کەمە لە ئێستادا و کاتی تەواوبوونیش نەزانراوە بەڵام ئاشکرایە دیزاینێکی زۆر تایبەت و داهاتوویانەی دەبێت. هەروەها بە شێوەیەکی Modular بنیاتدەنرێت، کە وادەکات بەش بەش کاری لەسەر بکرێت بەجیا و بەبێ زیان گەیاندن بە ناوچەکە.
سەرچاوە : ZHA