وێستگەیەکی شەمەندەفەر لە ئیتاڵیا بە وزەی خۆرەوە
Stefano Boeri Architetti بەناوبانگن بەوەی هەموو پڕۆژەکانیان پڕە لە سەوزایی بەڵام لە ئیتاڵیا (وڵاتی خۆیان) پڕۆژەیەکیان ڕاگەیاندووە کە ئەم جارەیان پڕ نییە لە سەوزایی. بێگومان هێشتا ژینگە پارێزی تێدا دەبینرێت بەوەی کە وێستگەکە بەشێکی وزەی لە خۆرەوە وەردەگرێت.
وێستگە شەمەندەفەریەکە، بە ناوی Matera Centrale، بنیاتنراوە لەسەر گەراجێکی سەیارە و جیاوازی هەیە لە ڕووی ستایلەوە لە پڕۆژە پێشووەکانی کۆمپانیاکە. بە پێی خۆیان بێت، دیزاینەکە ئامانجی گەیاندنی شوێنەوارێکی کۆن و سەرسوڕهێنەری ناوچەکەیە (دەگەڕێتەوە بۆ 7000 ساڵ پێش زاین) لەگەڵ تەلارسازی تازە و پێشکەوتوو.
سەقفە گەورەکەی بە ڕاگری پۆڵایی پاڵپشتی لێدەکرێ و سێبەریش دابین دەکات. ئەوەی سەرنجڕاکێشە لە بارەیەوە ئەوەیە کە 696 لەوحی-خۆریی لێدەبەسترێت کە ساڵانە 271.440KWh وزەی کارەبا دروستدەکەن و وزەی گشتی کەمتر وەردەگرن.
سەرچاوە : Stefano Boeri Architetti