سەنتەریکی هونەری لەلایەن زاها هەدید بە چەمانەوەکانی دەناسرێتەوە
ئەوانەی ئاشنان لەگەڵ کارەکانی Zaha Hadid Arichitects دەبێت کێشەیان نەبێت لە ناسینەوەی شێوازی دیزاینی دامەزرێنەری کۆمپانیاکە لە Chengsha Meixihu International Culture & Arts Centre بناسێتەوە. ئەم پڕۆژەیە لە 2011 هاتە کایەوە و ئێستاش تەواوکراوە و یەکەمین پێشانگای تێدا کراوە.
ئەم سەنتەرە نێودەوڵەتیە کلتوریی و هونەریە بەشکراوەتە 3 بینای جیا، کە لە دەوری ئەو ڕێگا پیادانە ڕێکخراون کە لە ناوەڕاستی شوێنەکە یەک دەگرن. لە ئەو سێ بینایەش دانەیەکیان مۆزەخانەی هونەریە، ئەو دووانەی تریش شانۆیەکی گەورە و شانۆیەکی بچووک.
مۆزەخانەکە هەشت گەلەری تێدایە کە بۆ نیشاندان و بۆنەکان بەکاردێن و وۆرکشۆپیش لەخۆدەگرێتلەگەڵ کافتریایەک و فرۆشگایەک. یەکەمین پێشانگایان لەلایەن MOSTEیە و 40 هونەرمەند و زانا دەگرێتە خۆی لە Shenzhenەوە.
شانۆ گەورەکە، بە 1,800 کورسیەوە، دیزاینێکی سەرنجڕاکێشی تەختەیی هەیە. هەروەها باڕ و ستۆدیۆی ڕاهێنان لەخۆدەگرێت لەگەڵ پێداویستی و جێی تری پشتی شانۆکان. بەڵام شانۆ بچووکەکەیان جێی 500 کەسی هەیە و هۆڵێکی فرە-بەکارهێنانە کە دەکرێت بەکاربێت بۆ فاشن شۆ و پێشکەشکردنی مۆسیقا.
2019 ساڵێکی گەورە بووە بۆ تەلارسازانی زاها هەدید لە چین، بێجگە لەم پڕۆژەیەش، کۆمپانیاکە Daxing International Airport لە Beijing و Leeza Soho تەواوکردووە لەگەڵ ئوتێلێکی ڕازاوە.
سەرچاوە : Zaha Hadid Architects