پڕکردنی گەڕەکێکی مەکسیک لە خانووی 3D پرینتکراو
New Story وەک دەزگایەکی Non-Profit (واتا گرینگی بە قازانج نادەن لە کارەکانیاندا) هەوڵی خۆی داوە بۆ بنیاتنانی خانووی هەرزان کە بە پرینتەری 3D بنیاتدەنرێن. ئێستاش پلانێکیان خستۆتە کارەوەو کار لەسەر یەکەمین گەڕەکی 3D پرینتکراو دەکەن لە مەکسیک.
پڕۆژەکە، بە یارمەتی هەردوو Echale و Icon، دەکەوێتە باشووری-خۆرهەڵاتی مەکسیک و ئامانجی تیمەکە ئەوەیە 50 خانوو بنیاتبنێن لە ناوچەکە بۆ ئەو خێزانانەی زۆر دەستکورتن و لە جێی نالەباردا دەژین. هەتا ئێستا دوو خانوو تەواوکراون و ئەو خێزانانەی کە هەڵبژێردراون بە بەبێ هیچ زیادەو سوویەک دەچنە ناوی و تەنها 20 دۆلاری مانگانە دەدەن بۆ ماوەی 7 ساڵ.
پرۆسەی بنیاتنانەکە هەر هەمان شێوەی خانووەکانی ترە لەو جۆرە کە ئامێرەکە چین بە چین چیمەنتۆ بەکاردەهێنێت. ئەم کارە 24 کاتژمێری پێچوو و دوای ئەوەش کرێکارەکان هاتن و سەقف و پەنجەرەو دەرگاکانیان لە خانووە 46 مەتریەکەدا دانا. ئەمانەش بێجگە لە کارەبا و ئاو، کە بە تایبەتی بۆ مانەوە و سەلامەتی بەستراون.
Echale لەسەر پڕۆژەکەیان دەڵێن، "ئێمە لە ساتێکی مێژوویدا دەژین بەم کارەمان. ئەمە دەسکەوتێکە بۆ تەکنەلۆجیا و وەک ئەوەیە کە خەیاڵێک بکەین بە ڕاستی، بەڵام گرینگتر ئەوەیە کە ئەم پڕۆژەیە خزمەتی ئەوانە دەکات کە پێویستیان پێمانە، دەریشیدەخات کە ئەگەر ئێمە تواناکانمان بخەینە یەک و پێکەوە کار بکەین دەتوانین زۆر کێشەکانی دەوروبەرمان چارە بکەین."
New Story نەیانویست تێچووی بنیاتنانی خانووەکان دەربخەن لە ئێستادا بەڵام ئامانجیان ئەوەیە کارامەیی کارەکە زیاتر بکەن و نرخەکانی هەر بەرەو کەبوون بەرن.
سەرچاوە: New Story