Futurus دەیەوێت جامی ئۆتۆمۆبێلەکەت بکات بە شاشەیەکی AR
هەندێک شاشە هەن کە زانیاری زۆر پشان دەدەن لە هەندێک بەشی جامی ئۆتۆمۆبێلەکەدا بەڵام چۆن دەبێت ئەگەر جامی ئۆتۆمۆبێلەکەت Artifical Reality (ڕاستی دروستکراو: کە جیهانێکی خەیاڵی دروست دەکات بە سێ ڕوویی) بێت و هەموو جۆرە گرافیک و ئەنیمەیشن لەسەر بینینی پێشەوەت بکات و تەنانەت ببێتە شاشەی فیلم بۆ سەرنشینەکان؟
کۆمپانیای Futurus لە Beijing باوەڕی وایە کە ئۆتۆمۆبێلەکانی داهاتوو جامەکانیان بەو شێوەیە کاردەکات و مانگێکی تر لە CESی 2020 تەکنەلۆجیایەک پێشکەش دەکات کە دەهێڵێت ئەم خەونانە ببن بە ڕاستی.
ئەم شاشانە دەکرێت سایدەکانی ڕێگا دیاری بکەن یاخود ڕێگای ڕاست بۆ ڕۆیشتن، یان دەشتوانێت جێی شاشە بچووکەکانی تەلەفونکردن و میدیا بگرنەوە لە ئۆتۆمۆبێلەکاندا، هەمووشی بە سێ ڕوویی و شێوەیەک کە تێکەڵ دەبێت بە سیمای ڕاستی ڕیگاکە.
گەرچی تەکنەلۆجیاکە سوودی زۆرە، بەڵم دەکڕیت زیانی زۆری هەبێت گەر تێکبچێت و شاشەکە گلیچ بکات و کار نەکات. دیسان دەڵێین کە ئەوە زۆر چاکە کە ڕێگەی خراپ و پیادەکانیشت بۆ دیاری دەکات بەڵام لەوەدا دەبێت زۆر ورد بێت چونکە ئەگەر پیادەیەک دەرنەخات کێشە و دۆسیەی ئاڵۆز دروست دەکات.
سەرچاوە : Futurus