پڕۆژەیەک خلیسکێنەی سەر بەفر و وزە دروستکردن تێکەڵ دەکات
دوای 11 ساڵ لە ئاشکراکردنی، CopenHill لەلایەن کۆمپانیای BIGەوە کراوەیە بۆ هەمووان. پڕۆژەکە، لە دانیمارک و بە ڕووکاری شووشە و بلۆکی ئەلەملیۆمیەوە، بریتییە لە یەکەیەکی دروستکردنی وزە لە پاشماوەکانەوە (waste-to-energy) لەگەڵ جێگایەک بۆ خلیسکێنای سەر بەفر.
جێگای خلیسکێنە دروستکراوەکە لە سەری بیناکە تا خوارەوەی دەڕوات و جێی ستایلی ئازاد و تەنانەت لێژایی بچووکیش بۆ منداڵان هەیە. بۆ گەیشتن بە بەرزاییەکانی دەکرێت مەسەعەدە شووشەییەکانیان بەکاربهێنرێت.
بێجگە لە خلیسکێنەکە، کۆپنهیڵ بەرزترین دیواری پێداسەرکەوتن لە هەموو جیهاندا (85 مەتر) لەخۆدەگرێت، لەگەڵ باڕێک لەسەر سەقفەکەی و چەند بەشێکی تر. جێی سەرنجیشە کە شوێنەکە 7000 گیا و 300 درەختی تێدایە لەگەڵ سەوزایی تردا.
ناوەوەی بیناکە 41,000 مەتر دووجا ڕووبەری هەیە و یەکەکەی گۆڕینی پاشماوە بۆ وزەی تێدایە لەگەڵ 10 نهۆم لە جێی بەڕێوەبردن و سەنتەری پەروەردەیی و شوێنی کۆنفڕانس و گەشتیاران. بەڵام گرینترینیان، کە یەکەکەیە، ساڵانە 440,000 لە پاشماوە دەکات بە وزەی پاک و گەرمی و کارەبا بۆ 150,000 ماڵ دابین دەکات، ئەمەش.
سەرچاوە : BIG