فڕۆکەخانەیەکی چینی لەسەر شێوەی ئەستێرە
Beijing Daxing International Airport فڕۆکەخانەیەکی نێودەوڵەتیە کە لەلایەن Zaha Hadid Architects بنیاتنراوە و شێوەی ئەستێرەی دەریای هەیە، کە دەیکات بە یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین بیناکانیان. فڕۆکەخانەکەش سیستەمی وزە-پارێزیی بە ڕێژەیەکی باش تێدایە وەک سیستەمی وزەی خۆر و کۆکردنەوەی ئاوی باران.
بە تێچووی 63 بلیۆن، پڕۆژەکە لە نێوەندیدا بینایەکی 700,000 مەتر دووجایی هەیە، کە زۆر زۆر گەورەیە و خزمەتی 45 ملیۆن کەس دەکات ساڵانە بەڵام پلان هەیە زیادتر بکرێت لە داهاتوودا.
دیزاینی تایبەتی بینا ناوەکیەکە ڕێگا دەدات زۆرترین ژمارەی فڕۆکە لە کەمترین دووری لێوەی ڕابگیرێن و ئاسانکردنی کاری سەرنشینان و کارمەندەکان. هەروەها لە ڕێی 79 دەرگاوە هاتووچۆ دەکرێت و لە یەک کاتدا سەرنشینانی 6 فرۆکە بەڕێ دەکرێن.
لە ڕووی وزە پارێزیشەوە، لەوحی وزە-خۆری زیاتر لە 10 MW کارەبا دروستدەکەن و گەرمکەرەوەکانی فڕۆکەخانەکە بە سیستەمێکی چوست و چالاکی زەمینی کاردەکات. هەروەها کۆکەرەوەی گەورەی تێدایە بۆ ئاوی باران و بەڕێوەبردنی تا بتوانێت 2.8 ملیۆن مەتر سێجا لە ئاو پاکبکاتەوە.