گەورەترین بینای پرینتکراو بە 3D

download 2

شارەزایانی پرینتکردنی 3D بە ناوی Apia Cor پڕۆژەیەکیان تەواوکردووە کە پێی دەڵێن گەورەترین بینای پرینتکراو بە 3D لە دوبەی و تەنها بە یەک پرینتەر شێوەی گشتی بیناکە دروستکراوە، گەرچی کرێکارەکانیش دەورێکی گەورەیان هەبوو.



بینا دوو نهۆمیەکە، بە بەرزی 9.5م و ڕووبەری گشتی 640م دووجا، وەک هەموو بینا پرینتکراوەکانی تر دروستکراوە بەڵام لەبەر قەبارەی پڕۆژەکە، پرینتەرەکەی Apis Cor، کە سەفەریە، جوڵێنراوە و تەنها لە ماوەی 3 هەفتەدا کراوە بە سەرپەرشتی سێ کرێکار.

ئەم پڕۆژەیە لەگەڵ ئەوەی پێشتر باسمان کرد لە دروستکردنی گەڕەکێک پڕ لە خانووی پرینتکراو، هەنگاوی گرینگن بۆ پێشەوە بۆ ئەم تەکنەلۆجیایە بەڵام هێشتا کرێکارەکان ئەرکیان کێشاوە لەگەڵ بناغە و پەنجەرە و دەرگا و سەقف و وایەرمەنیدا.

دامەزرێنەری کۆمپانیاکە دەڵێت، "بنیاتنان بە پرینتەری 3D هێشتا لە سەرەتاکانیدایە و ئێمە هەوڵی زۆر دەدەین بۆ خستنە بەردەستی ئەم تەکنەلۆجیایە بۆ کۆمەڵ. هەروەها سوپاس گوزارین بۆ کارکردن لەگەڵ Dubai Municipality. پڕۆژەکەش زانیاری و ئەزمونی تایبەتی پێداین کە یارمەتیمان دەدات لە باشکردنی کارەکانمان بە گشتی، پلانیشمان هەیە پرینتەرەکەمان چالاکتر بکەین و دوو ئەوەندە خێراتری بکەین."



بەکارهێنانی کۆنتەینەر لە هۆنگ کۆنگ بۆ بینایەکی فرۆشیاری

A Work of Substance کۆمپانیایەکە لە هۆنگ کۆنگ کە 4 کۆنتەینەریان (بارگری گەورە کە بۆ گواستنەوەی شتومەک بەکاردێن) بەیەکەوە ناوە بۆ بنیاتنانی ئۆفیسێکی دوو نهۆمی بۆ کۆمپانیایەک کە دەیەوێت بەکاری بهێنێت وەک تەلارێکی فرۆشیاری.

ئەم پڕۆژەیە یەکێک لەو کەم گۆڕین و بەکارهێنانانەی کۆنتەینەر کە جوان دەرچوون و بە ڕووبەری گشتی 192م دووجا، سادە و مۆدێرن جێهێڵدراوە. بیناکە خۆی دەردەخات بە کاری شووشەیی گەورەی کە لەگەڵ بۆشاییە فراوانەکانی ناوەوەی دەهێڵێت سیمای ناوچەکە بێتە ناوی و دیزاینی تەختەیی ناوەوەشی گەرمیەک دەبەخشێت پێی.

تەلارسازەکان بیناکەیان بنیاتناوە بە بەیەک گەیانەدنی 3 کۆنتەینەر لە خوارەوە و دانانی چوارەم لەسەرەوەیان. کۆنتەینەرەکانی خوارەوە کەمێک لە زەوی بەرزکراونەتەوە بۆ لابردنی کاریگەری زەویەکە لەسەریان و هەم لابردنی کاریگەری خۆیان لەسەر زەویەکە. هەروەها ئەم کۆنتەینەرانە ڕێگە دەدەن بە دیزاینی جیاواز و فرە-بەکارهێنانن بۆیە کۆمپانیاکە کاریان پێدەکات.

لە ناوەوە، نهۆمی خوارەوەی بیناکە ژوورێکی کۆبوونەوەی گەورەی تێدایە لەگەڵ جێگای تەوالێتی و ژووری چێشتلێنان، ئەم دووانەیان بە شاراوەیی. بە قادرمەیەکیش دەگەیت بە نهۆمی دووەم کە شووشەی زۆری تێدا بەکارهاتووە و دەکڕیت وەک جێگایەک بێت بۆ کاری بچووکتر و زیادە.

سەرچاوە : Apis Cor

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە