بەفری ئاسنی لە کرۆکی زەویدا دەبارێت

zzzzzzzzzzzzzzzz

تیمێکی زەویناسیی لە چین و ئەمەریکاوە بەڵگەیان دۆزیەوە کە دەکڕیت بەفر ببارێت لە کرۆکی سوتێنەری زەویدا. بێگومان مەبەستیان ئەو بەفرە نییە کە لەسەر زەوی دەبارێت بەڵکو توخمی ئاسنین کە دەچن بۆ ناو کۆری ناوەوەی ڕەق لە بەشە زیاتر شلەکانی نێوەند.



باشترین زانیاریەکان لەسەر کارکردنی ناوەوەی زەوی پێمان دەڵێت کە هەسارەکەمان چین چینە. ئێمەش تەنها لەسەر چینێکی بەردینی تەنک کە لەسەروو چینێکی جووڵاو (بەڵام تا ڕادەیەکی زۆر خۆڕاگر) دەجوڵێین کە پێی دەڵێن کەوڵ. لە ژێر ئەوەوە کرۆکی دەرەکی هەیە کە بازنەیەکی گەورەیە لە ئاسنی تواوە و زۆر زۆر گەرم بە دەوری کرۆکی ناوەکی ڕەقەوە.

چونکە 2,890 کیلۆمەتر بەرد لە ڕێماندایە بۆ ناوەوەی زەوی، قورسە ببینین چی ڕوودەدات. بۆ ئەوەی زیاتر فێربین لەبارەیەوە، دەبێت زاناکان لە شێوازی کاردانەوەی جۆرێکی شەپۆل لێبکۆڵنەوە، کە ئەگەر خێراتر یان خاوتربوونەوە ئاشکرای دەکەن چی ماددەیەکن و زانیاریمان لەسەر چینەکان پێدەدەن.

بەڵام ئەم کارە شتی تازەی دەرخستووە کە لەگەڵ زانیاریە کۆنەکانمان ناگونجێن. ئەم کاردانەوە نائاساییانەش لە خێرایی شەپۆلەکاندا بە "بەفر"ی ئاسنی ڕووندەکرێتەوە. بەپێی ئەو تاقیکردنەوانەی کراون لەسەر ماددەی هاوشێوە لەگەڵ ئەوانەی ناو کرۆک، دەکڕێت بەشی خوارەوەی کرۆکی دەرەکی ئاسنە تواوەکەی شێوەی کریستاڵی بگرێتە خۆی و وردە وردە بکەوێتە ناو کرۆکی ناوەکی.

سەرچاوە : University of Texas at Austin

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە