تەکنەلۆجیایەکی تازە کە هەموو ماددەیەک دەکات بە لەمس (طەچ)
جۆرێکی تازە لە تەکنەلۆجیا بەڵێن دەدات کە هەستیاری لەمس بۆ هەموو ماددەیەک زیاد بکات، جا کانزا، گیا، تەختە، پلاستیک بێت، ئەمەش دەکرێت ڕێی زۆر بکاتەوە بۆ بەکارهێنانی ئامێرەکانمان.
کۆمپانیای UltraSense Systems تەکنەلۆجیای Ultrasoundی تایبەت بەخۆی کە سیستەمێکە لەسەر پرۆسێسەرێک بە قەبارەی نووکە قەڵەمێک، لە ڕووی نرخەوە گونجاوە و ئامادەیە بۆ تێکەڵبوون بە ئامێرەکان لە 2020دا و دەتوانێت گۆڕانکاری گەورە بکات بۆ شاشە و ڕووکارە لەمسەکان.
بۆ وێنە، دەتوانی بیر لە موبایلەکان بکەیتەوە کە لەجیاتی دوگمەی رەق، بە لەمس کارا دەبن. ئەم تەکنەلۆجیایە هەمان شت دەکات و سەپۆلی دەنگی بچووک بەکاردێنێت بۆ هەستکردن بە پەنجەکانت، بەڵام دەتوانێ بەنێو ماددەی زۆر ئەستووردا کاربکات و خۆڵ و چەوری کاری تێناکای.
هەروەها هەندێک لە جیاوازی زیاتری هەستپێکەرەکانی کە ئەم کۆمپانیایە دروستی کردووە ئەوەن کە وزەی کەم بەکاردەهێنن و پێویستیان بە پڕۆسێسەرێکی دەرەکی نییە. هەروەها دەتوانن کاربکەن گەر بەکارهێنەرەکە دەسکێشیشی لەدەستبێت، یان ئەگەر ئامێرەکە داپۆشرابێت، دەشتوانن هەست بە هێزی پاڵنانەکە بکەن.
UltraSense Systems تەنها خۆی ڕاگەیاندووە بۆیە زووە بۆ پێشبینیکردنی ئەوەی کە چۆن ئەم تەکنەلۆجیایە کاریگەری لەسەر ئامێرەکانمان دەبێت. بەڵام بێگومان هاڵبژاردەی زیاتر دەداتە دەست موبایل و تابلێت و لاپتۆپ و بەرهەمهێنەرەکانیان.
سەرچاوە : UltraSense Systems