خانوویەکی بچووک کە سەقفێکی کراوەی هەیە و شەش کەس دەتوانن تێیدا بخەون
خانووە بچووکەکان بازاڕیان زۆرە و قورسە بۆ کۆمپانیاکان خۆیان دەربخەن تێیدا، بەڵام Optinidی فەڕەنسی شتێکی جیاواز پێشکەش دەکات بە مۆدێلەکانی کە ژوورە نووستنەکان دەکەنەوە دەکەنەوە بۆ کەشی دەرەوە بە سەقف کە دەکرێنەوە. خانووی Stephanieیش جۆرێکی جیاواز لەو تایبەتمەندیە پێشکەشدەکات و جێی 6 کەس دەکاتەوە بۆ خەوتن.
ناونراو بە ناوی خاوەنەکەی، خانووەکە 6م درێژە، 2.55م پانە و 4م بەرزە، ڕووبەری گشتیشی 20م دووجایە و بە تەختەی fir داپۆشراوە و ناوەوەی تەختەی spurceی ڕەنگکراوە.
لەگەڵ چوونە ناوەوەت ژووری دانیشتن دێتە پێشت و سیسەم-قەنەفەیەکی تێدایە کە دوو کەس تیای دەخەوێت، لە سەرەوە بەشێکی بچووک هەیە کە چەند کەسێکی تریش دەتوانن تێیدا بخەون و بە پەیژەیەک پێی دەگەیت. لە تەنیشت ئەم ژوورە بەشی ئۆفیس و مۆسیقا هەیە، دووبارە لێرەش ئۆفیسەکە بەشێکی تێدایە کە دەتگەیەنێت بە ژووری نووستنەکە، کە ئەویش دەتوانی سەقفەکەی بکەیتەوە لە کەشی گونجاودا.
جێگا زۆرەکانی خەوتن سەرنجڕاکێشە بۆ خانوویەکی فەڕەنسی بەم قەبارەیە. بەڵام بێجگە لەوان مەتبەخێکی بچووک هەیە لەگەڵ هەموو پێداویستیەکان و تەپڵەکی نانخواردن. لە کۆتایی خانووەکەدا تەوالێت و گەرماو هەیە.
هەروەها Stephanie کارەبا لە لەوحی وزە-خۆریی زەمینی وەدەگرێت و ئاو و هەوای ناوەوە بە بەکارهێنانی کارەباکە گەرمدەکاتەوە.
سەرچاوە : Optinid