خانوویەکی بچووکی فەڕەنسی ژووری نووستن دەکات بە سینەما
تازاترین خانووی بچووکی Baluchon زۆر جیاواز نییە لە پڕۆژەکانی پێشتر، بەڵام هەندێک جیاوازی هەیە لە خانووە بچووکە زیاد-لە-پێویست-سادەکانی فەڕەنسا، لەوانەش ڕووناکی خودکار و شاشەیەکی داتاشۆیانەیە لەگەڵ مەتبەخێکی فراوان، لە چاو خۆیدا.
La Chateau Ambulant (بە واتای: خانووی بچووکی قەڵا جوڵاوەکە)، لەسەر ترێلەیەکی دەبڵ-ئاکسل، درێژی 6 مەتری هەیە و بە تەختەی cedar تەواوکراو لەگەڵ کەمێک لە ئەلەمینیۆم.
لە ناوەوەیدا ژووری دانیشتن بە قەنەفە-سیسەمەوە دەبینرێت سەرەتا، پاشانیش تەپڵەکی نانخواردن و مەتبەخەکە هەیە، کە زۆر تەواوە و هەموو پێداویستیەکانی تێدایە وەک فڕن و سەلاجە و کەوانتەر و غاز، لێشیەوە دەتوانی بگەیت بە تەوالێت و گەرماوەکە.
هەروەها ئەگەر بە پلیکانەکانیشدا سەربەکەویت تاکە ژووری نووستنی خانووەکە دەبینیت کە زۆر ئاساییە گەر ئامێرێکی داتاشۆی (projector) تێدا نەبوایە و نەتتوانیایە بەشێکی زەویەکە بەرز بکەیتەوە بۆ ئەوەی ببێت بە شاشە.
ئەوەش جێی تێبینیەکی بچووکە کە هەموو ڕووناکی ناو خانووەکە دەکرێت بە بەرنامەیەکی موبایل کۆنتڕۆڵ بکرێت.
خانووەکە لەم دوایانەدا گەیەندرا بە خاوەنەکەی کە خێزانێکی 3 نەفەرین بە سەگەکەیانەوە. گەرچی زانیاری لەسەر نرخ نییە، بەڵام مۆدێلەکانی پێشتر نرخیان لە دەوری 66,000 دۆلاری ئەمەریکی بوو.
سەرچاوە : Baluchon