ڤێلایەک لە بەرد
ئەگەر لە نزیکەوە سەیری نەکەیت ئاسانە ئەم پارچە بەردینە گەورەیە بە تایبەتمەندیەکی شوێنەکە بزانی، ئەمە شێوەی ئەو خانووە ڕازاوە و وزە-پارێزەیە کە لەلایەن Jean-Pierre Lott Architecte بنیاتنراوە.
بەناوی Villa Troglodyte، ئەم پڕۆژەیە لە پارچە بەردێک ناوچەکە بنیاتنراوە و بەرەو ناوەوە هەڵکەنراوە و جێی دەرگاو پەنجەرەی تێکراوە، بەشی سەرەوەشی بە کۆنکرێت و بەردی دەسکترد تەواوکراوە. شێوەیەکەشی پێوەی دیار نییە کە نا سروشتی بێت بەڵکو تەنها لە پارچەیەکی گەورەی بەردین دەچێت.
لەگەڵ چوونە ناوەوە لە نهۆمی زەمینیەوە، حەوزێکی مەلە هەیە، لەولاتریش گەراجێک بە شەحنکردنەوەی کارەباییشەوە. گەرچی کاری شووشەیی زۆری تێنەکراوە (دەبێت پێشبینی چی بکەیت کاتێک لە نێو بەردێکدا دەژیت؟) بەڵام لە سەقفەکەیدا جێی هاتنەخوارەوەی ڕووناکی هەیە.
لە سەرەوە، کە دەتوانیت بە مەسعەد و قادرمە پێی بگەیت، ژوورێکی فراوانی دانیشتنی تێدایە لەگەڵ ژووری نووستن، چێشتلێنان و نانخواردن. نهۆمەکانی تریش ژووری نووستنی تر لەخۆدەگرن و هەریەکەیان تەوالێت و گەرماوی خۆیان هەیە.
گەرچی ئەوەندەش ژینگە-دۆست نییە، بەپێی ئەو ڕێژەی کۆنکرێتەی بەکاریهێناوە، هێشتا تایبەتمەندی باشی تێدایە. بۆ نمونە: تەختەی دووبارە بەکارهێندراوە بۆ زەویەکەی دانراوە، سەقفەکە لەوحی وزە-خۆریی لەسەرە کە 1,400 کیلۆوات کارەبا دروست دەکەن ساڵانە. هەروەها ئاوی باران دیسان بەکاردەهێنرێتەوە. جێی سەنجیشە کە خانووەکە بە رێژەی %40 وزەی کەمتر بەکاردەهێنێت لەچاو خانووی ئاساییدا.
سەرچاوە : Jean-Pierre Lott Architecte