زۆرخەوی مەترسی جەڵدە زیاددەکات

a98fbf599e12f02cd03782c05fcc3a24

لێکۆڵینەوەیەکی تازە لەلایەن چینەوە دەڵێت کە خەوتن زیاتر لە 9 کاتژمێر لە شەودا یاخود سەرخەوی دوورودرێژ لە ڕۆژدا دەکرێت مەترسیەکانی جەڵدە زۆر زیادبکات لەسەر کەسەکە. گەرچی لێکۆڵینەوەکە هێڵێکی ڕێک ناکێشێت لەنێوان جەڵدە و زۆرخەوی، بەڵام وەک لێکۆڵینەوەکانی تر زیانە تەندروستیەکانی دەردەخات.



لێکۆڵینەوەکە بریتیبوو لە ڕوانینە داتای پڕۆژەی لێکۆڵینەوەیی Dongeng-Tongji کە زیاتر لە 30,000 کەسی لەخۆگرتووە (زۆریان بەتەمەن) و 10 ساڵە بەردەوامە. بە بەکارهێنانی ئەو زانیاریانە، توانیان تێبینی خوەکانی خەوتن بکەن و لەگەڵ لێدانی جەڵدە، کە 1,500 کەیسی هەبووە لەناو داتاکاندا.

توێژەرەکان توانیان ڕێککەوتنێک ببینن لەنێوان زۆری خەو و زیادبوونی مەترسی جەڵدە. ئەو کەسانەی زیاتر لە کاتژمێر و نیوێک سەرخەویان دەکرد ڕۆژانە، ئەگەری جەڵدە لەسەریان لە سەدا 25 زیاتر بوو لە جاو ئەوانەی کاتژمێرێک یان کەمتر دەخەوتن. خەوتنیش زیاتر لە 9 کاتژمێر شەوانە، هەمان زیادبوونی مەترسی نیشاندا.

بەڵام لە کۆتادا قورسییەکی وا نییر لەسەر ئەو پەیوەندیە، وەک لێکۆڵەری تریش ڕوونیان کردۆتەوە، لەوانەیە زۆر خەوی ئەنجامی خوی ناتەندروست بێت کە لە ژیانی کەسەکەدا هەن و ئەوەبێت کە ئەگەری جەڵدە زیاددەکات (کەسێکیش کە زۆر دەخەوێت زۆر چالاک نییە، وەک هەموو کەس دەزانێت، ئەوەش لەخۆیدا مەترسیە بۆ سەر تەندروستی).

سەرچاوە : American Academy of Neurology

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە