سەماعەی تازە خاوەنەکەی دەپارێزێت لە لێدانی ئۆتۆمۆبێل

new smart headphones

زۆر کەس هەیە کە چاویان تەنها لەسەر موبایلەکەیانە لە کاتی ڕۆیشتندا، جا لەوەش خراپتر، بەشێکی زۆریان سەماعەشیان لەگوێیە کە وایان لێدەکات بێئاگابن لە دەنگی ئۆتۆمۆبێلەکان. لەبەر کێشەیە، زاناکان کار لەسەر سەماعەی تازە دەکەن کە ئاگاداری خاوەنەکەیان دەکەنەوە کاتێک ئۆتۆمۆبێلێک بەرەوڕوویان دێت.



سەرەتا با سەرنج بخەینە سەر ئەوەی کە ئامێر هەیە کە سەماعەکەت دەکوژێنێتەوە لە کاتێکدا کە دەنگێکی گەورە دەبیسترێت بەڵام لە جادەی قەرەبالغدا سوودیان نییە و تا هەست دەکەیت گۆرانیەکە وەستاوە ئۆتۆمعبێلەکە لێتدەدات.

ئەم سەماعە تازانە، جیاواز لەوانەی تر، لەلایەن زانایانی پەیمانگای زانستی داتا لە زانکۆی کۆڵۆمبیا بە یارمەتی دوو کۆلێژی تر دیزایندەکرێن. لە ئێستادا نموونەکە مایکرۆفۆنی بچووکی تێدایە کە هەست بە دەنگ دەکات و دەینێرێت بۆ بەرنامەیەک لە ناو موبایلەکە، کە ئەمیش خودکار و زیرەکانە دیاری دەکات کە ئایا تایبەتە بە ئۆتۆمۆبێلی خێرا یان نا، ئەگەریش وابوو بە دەنگێکی بەرز بەکارهێنەر ئاگادار دەکاتەوە.

هەروەها سیستەمەکە کەم لە وزەی پاتری دەبات و زۆری تێناچێت بۆ بنیاتنان، بۆیە، لە کاتێکدا تاقیکردنەوەی لەسەر دەکان لە تاقیگا و شەقامەکان، توێژەرەکان هیوادارن بە ژمارەیەکی زۆر دروستبکرێت و بەربڵاوبێت بۆ کەمکردنەوەی کارەساتەکانی سەر شەقامەکان.

سەرچاوە : Data Science Institute at Columbia University

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە