پڕۆژەیەک بۆ زەویە بچووکەکانی ناوشار
زۆربەی شارەکان زەوی بچووکیان تێدایە کە گونجاو نین بۆ بنیاتنانی خانوویەک تێیاندا، بەڵام ISA خانوویەکی بچووک و جیاوازی دیزاینکردووە کە دەتوانێت کاربکات لەگەڵ ئەو بۆشاییانەدا و دەتوانێت لە 3.6x8.8 مەتدا جێگەی ببێتەوە.
پڕۆژەکە، بە ناوی Tiny Tower، لە فیلادێلفیا سەری هەڵداوە و بیرۆکەی لە باڵەخانەکانەوە وەرگرتووە. گەرچی بەرزیەکەی 11.5 مەترە، خانووەکە وەک باڵەخانەیەک ڕێکخراوە و هەموو نهۆمەکانی یەک کوالێتی و قەبارەیان هەیە.
زۆربەی خانووەکە بە پۆڵا بنیاتنراوە و 5 نهۆمە. نهۆمی دووەم ژوورێکی دانیشتنی سادەیە، مەتبەخ و تەوالێت و گەرماویش لە لە جوارەوە. نهۆمی سێیەم ئۆفیسێکە و چوارەم و پێنجەم ژووری خەوتننیان تێدایە لەگەڵ تەوالێت و گەرماوی تردا. هەروەها سەقفەکەش کراوەیە و جێی دانیشتنی تێدا کراوە.
گەورەترین کێشە لەم جۆرە خانووانەدا قادرمەکانن. گەرچی کۆمپانیاکە بە شێوەیەکی جوان و کارامە دیزاینیان کردووە، نیشتەجێبووان دەبێت هەتوچۆی زۆر بکەن (دووبارە، لەم جۆرە خانووانەدا)، بەڵام ئەم خانووە باشترە لەچاو ئەوانی تر چونکە 3 تەوالێت/گەرمای تێدایە لە نهۆمی جیادا.
سەرچاوە : ISA