خانوویەکی دژە-گەردەلوول بنیاتنرا لە نیو ملیۆن بتڵی پلاستیکی
کۆمپانیای کەنەدی JD Composites یەکەم خانووی بیرۆکەیی خۆی تەواوکرد کە دروستکراو لە 612,000 بتڵی پلاستیکی دووبارە-بەکارهێنراو. بە ناوی Beach House، پڕۆژەکە نەک هەر نموونەیەکی جوانە بۆ سوودی پلاستیکی دووبارە-بەکارهێنراو بەڵکو بەرگەی گەردەلوولیش دەگرێت.
کۆمپانیاکە کاری لەگەڵ Armacellدا کرد، ئەوانیش بوون کە پارچەکانی خانووەکەیان دروستکرد، ئەمەش وەک وتمان، لە بتڵی پلاستیکیە زۆرانەی کە تواندوویانەتەوە و شێوەی تازەیان بۆ داناوە بە ئامانجی بوون بە دیواری خانوویەک.
بە ژمارەی 184، ئەم پارچانەی کە دروستکراون و لە کاتی بنیاتناندا دەستکاری کراون و بڕاون بۆ گونجاندنیان، قەپاتی و خۆڕاگری و پارێزگاری باش دەبەخشن بە خانووەکە لە بەرامبەر زۆرشت، لەوانەش بای زۆر بەهێزی گەردەلوولەکان.
ئەنجامەکە خانوویەکی خێزانیی مۆدێرن و سادەیە و لە ناوەوەشی مەتبەخی گەورە، ژووری دانیشتنی کراوە، سێ ژووری نووستن و دوو تەوالێت و گەرماو هەیە. وە لەگەڵ پەنجەرە گەورەکانی و دیمەنە جوانەکانی، Beach House تێچووەکەی 373,850 دۆلاری ئەمەریکی بوو.
سەرچاوە : JD Composites