خانوویەکی کێڵگەیی لە بەڕیتانیا کە وزەی خۆی دابین دەکات
Studio Bark لە لەندەنەوە کارێکی شازی کردووە لە دروستکردنی خانوویەکی کێڵگەیی بەڵام بە شێوەیەکی مۆدێرن. ئەنجامەکە Black Barnە کە پێویستی بە وزەی دەرەکی نییە و وا دیزاینکراوە بە بینا کشتوکاڵیەکانی Suffolk بچێت.
پڕۆژەکە 322 مەتر دووجا ڕووبەری هەیە لە دوو نهۆمەکەیدا. نهۆمی خوارەوە بە flint دیزاینکراوە و ژووری نووستن و تەوالێت و گەرماو لەخۆدەگرێت و نهۆمی سەرەوە دایپۆشیوە، کە ئەویش لەخۆیدا بە cedarی سوور دیزاینکراوە و ژووری دانیشتن، چێشتلێنان و نانخواردنی تێدایە.
گەرچی زانیاری ڕوونیش نییە، کۆمپانیاکە خۆی دەڵێت خانووەکە زۆر قەپاتە و پێویستی کەمی هەیە بە گەرمکردنەوە و ساردکردنەوە. لەگەڵ ئەمەشدا پێویستی بە وزەی کارەبای دەرەکی نییە چونکە وزەی خۆر بەکاردەهێنێت و مۆلیدەیەکی bio-diesel لەخۆدەگرێت.
بەڵام زیاتریش هەیە: خانووەکە ئاو لە بیرێکەوە وەردەگرێت و بۆری مەنهۆڵ و پیساییەکەی گیراوە بۆ ئەوەی سیستەمی چارەکردنەکەی کە دانراوە کاری خۆی بکار و پیساییەکان زیان بە ژینگە نەگەیەنن.
Black Barn لە 2017 دەستکرا بە بنیاتنانی و لەم دواییانەدا تەواوکراوە. مۆڵەتی بنیاتنانیشی لە دەقی یاسای بنیاتنانی بەڕیتانیاوە پێدراوە لەدوای ئەوەی تایبەتمەندیەکانی بەرزی کوالێتی تێدابووە.
سەرچاوە : Studio Bark