یاریگاکەی Zaha Hadid ژینگەدۆستە و لە تەختە دروست کراوە
ژینگە-دۆستترین یاریگای جیهان لەلایەن Zaha Hadid Architects (بۆ کورتی ZHA) دیزاین دەکرێت و لە ئینگلتەرا بنیاتدەنرێت دوای ئەوەی پلانەکانی مۆڵەتی وەرگرت.
ئەمە هەوڵی دووەم بوو لە دوای ڕەفزکردنەوەی پلانی بنیاتنان چەند مانگێک لەمەوپێش، بۆیە ئێستا هەوڵدراوە بە شێوەیەک پڕۆژەکە دیزاین بکرێت کە قەرەبووی لەناوچوونی زەویەکە و سەوزاییەکانی ناوچەکە بکاتەوە.
ئەم داواکاریە تازەیە دیمەنێک و کاریگەری ژینگەیی جیاوازیی داوە و تەنانەت گواستنەوە و بنیاتنانیش بە شێوەیەکی جیاواز مامەڵەیان لەگەڵ کراوە بۆ کەمکردنەوەی دەنگ و ترافیک لە ناوچەکە بەهۆی پڕۆژەکەوە.
پڕۆژەکە لە 2016 سەریهەڵدا کە ZHA کێبڕکێیەکی نێودەوڵەتی تەلارسازیی بردەوە و دەستنیشانکرا بە دیزاینکەری یاریگایەکی تۆپی پێی تازە بۆ یانەی Forest Green Rovers، کە لەلایەن FIFAوە بە سەوزترین (بە واتای ژینگەدۆستی) یانەی جیهان ناسراون. ئەم یاریگا 5000 کورسیەش لە درەختی timber دروستدەکرێت و تەنها بە سەرچاوەی وزەی پاک(خۆر، با) کاردەکات.
سەرچاوە : Archdaily