Bugatti سنووری خێرایی ئۆتۆمۆبێلەکان دەشکێنێت

bugati

هەواڵ گەیشتووە کە بوگاتی ڕیکۆردی خێرایی ئۆتۆمۆبێلە productionەکانی (واتا ئەو ئۆتۆمۆبێلانەی بە ژمارەیەکی زۆر بنیاتدەنرێن و بەردەست دەبن بۆ کڕین) شکاندووە بە ڕۆیشتنی بە خێرایی 304.733mph (یاخود 490.484km/h)، ئەمەش لەلایەن ئۆتۆمۆبێلی Bugatti Chiron لە تراکی گروپی ڤۆڵکسواگن.




لە ئێستاداشدا کۆمپانیاکە بووە بە یەکەمین بەرهەمهێنەری ئۆتۆمۆبێل کە سنووری 300-میل-لە-کاتژمێرێک­دای تێپەڕاندووە بە بەکارهێنانی مۆدێلێکی جیا و نزیک لە بەرهەمهێنان لە ئۆتۆمۆبێلە سپۆرتەکە.

سەرۆکی کۆمپانیاکە، Stephan Winkelmann، دەڵێت، "چی ڕیکۆردێکە! ئێمە زۆر خۆشحاڵین بەوەی یەکەمین بەرهەمهێنی ئۆتۆمۆبێلین کە ئەو خێراییەمان تێپەڕاند. ئەمە هەنگاوێکێکە قەت لەبیرناکرێت. حەزدەکەم سوپاسی هەموو تیمەکە بکەم و شۆفێرەکەش، Andy Wallace."

دوای گەرمکردنەوە بۆ خولێک، Andy Wallace، کە پارێزرابوو بە پشتێنی سەلامەتی شەش-خاڵی، بە خێرایی لە پێچی باکووری تراکەکە هاتە دەرەوە و بە ڕێکیە 8.8 کیلۆمەتریەکەدا خێرایی زیادکرد و ڕیکۆردەکەی شکاند.

سەرچاوە : Bugatti

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە