خێراترین ئۆتۆمۆبێلی ئەلیکترۆنی

genovation gxe coupe 01 800

لەم ماوانەدا تەنها باسی Tesla بەڕەوڕووی Taycan دەکرێت، بۆیە ئاسانە لەبیربکرێت کێ بەڵێنی داوە خێراترین ئۆتۆمۆبێلی ئەلیکترۆنی سەرشەقام دروستبکات، ئەویش Genovationە کە ZR1 Corvette گۆڕیوە بۆ دڕندەیەکی ئەلیکترۆنی بە هێزی 800 ئەسپ و خێرایی 220 مەتر لە کاتژمێرێکدا.



گەرچی کۆمپانیاکە ئۆتۆمۆبێلەکە، کە ناوی GXEە، لە سەرەتاکانی 2020دا بەردەستدەخات، لە ئێستادا بە تاقیکردنەوەیەکی ئێرۆداینامیکی شۆفێر Jonny Bohmer ڕیکۆردی خێرایی کۆمپانیاکە خۆی شکاندووە بە 210mph (هەرچەندە خێراییەکە لە ئاستی بەڵێنەکەدا نییە لە ئێستادا).

ئۆتۆمۆبێلەکە دەکرێت بە گێڕ عادیەکی 7-خێرایی دابنرێت، ئەمەش شتێکی نامۆیە لە جیهانی ئەلیکترۆنیەکاندا. بەڵام گومان هەیە لەسەر ئۆتۆمۆبێلێکە کە تەنها بۆ 281 کیلۆمەتر لە تاقیکردنەوەدا بووە و ئەمە کەمە لەچاو کارەکانی Tesla و Porsche.

لە کۆتادا ڕاستی ئەوەیە کە ئۆتۆمۆبێلەکە بوونی هەیە لە هەموو ئۆتۆمۆبێلە ئەلیکترۆنیەکانی تر خێراترە، ئەمەش لەوانەیە هەر بەم شێوەیە بمێنێتەوە تا Mate Rimac بە ئۆتۆمۆبیلە 1,914 هێز-ئەسپیەکەی تاقیکردنەوەیەک دەکات و ڕیکۆردێکی نوێ دادەنێت.

سەرچاوە : Genovation

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە