نەوەکانی داهاتوو چۆن دەڕوانن لە تەلارسازی ؟
قەبرستانەکان پڕ لە ناوی لەبیرکراو و پەیکەر کە سەرکەوتنەکان و لەدەستدانەکانی جەنگ نیشان دەدەن، ئەمانە تەلارسازی یادکردنن (Memorial) کە پێشتر هەستی زۆر بەهێزیان دروست دەکرد لە ناخی کۆمەڵە کەسانێکدا بەڵام ئێستا بوون بە ئامڕازێک کە گەشتیاران ڕادەکێشن.
لە دوای ئەو هەمووەی ڕوویدا لە جەنگی دووەمی جیهانیدا، ئەم جۆرە تەلارسازیە گۆڕاوە لە شێوەکانی پێشتری، کە پاڵەوانێتی و سەرکەوتنی نیشان دەدا، بۆ نیشانەی ئازار و لەدەستدانی خەڵک. ئەم گۆڕانە لە دیزایندا چۆن کار لە ئەزمنوونکردنمان دەکەن؟ کاتێک ڕووداوەکە تێدەپەڕێت و بەرەو لەبیرچوون دەڕوات، چۆن لە یادمان بمێنێتەوە؟
ئەم جۆرە لە تەلارسازیی تایبەتە لە ئەوەی کە کاری ئەوەیە بیربهێنێتەوە، خەفەت نیشانبدات، بیسەلمێنێت کە ئازارەکان بێواتا نەبوون و پەیوەندیەکبێت بۆ بیرەوەری و ڕاستی ئێستا. لەم نێوانەدا پڕۆژەکان هەندێکجار بەرەنگاری ڕق دەبنەوە چونکە قوربانیەکان ویستیان نییە ئەو ئازارەیان لەبەرچاوبێت هەمووکات.
بەڵام لەگەڵ رۆیشتنی کاتدا ئەم بینایانە لەگەڵ کۆمەڵگادا تێکەڵدەبن و واتای جیاواز وەردەگرن بە ڕۆیشتنی ڕووداوەکان لە بیرەوەری کەسەکاندا و پارچەکان کراوەتر دەبن بۆ دانانی واتا و تێڕوانینی جیاواز.
سەرچاوە : Archdaily