لاپتۆپی تازەی سامسۆنگ 2020

galaxy book flex a

کۆمپانیای سامسۆنگ Galaxy Book Flex Alphaی ئاشکرا کردووە کە لاپتۆپێکی 2-in-1 (واتا بە دوو شێوە کاردەکات) و دەتوانێت 360 پلە بنوشتێتەوە بە دەوری خۆیدا بۆ ئەوەی وەک تابلێتێک کاربکات. ئەم ئامێرە وا دیزاینکراوە کە مۆدێلێکی هەرزانتربێت لە Galaxy Book Flex و هەندێک تایبەتمەندی دەربهێنێت بۆ نرخێکی کەمتر.



ئامێرەکە شاشەیەکی QLED هەیە 13.3 ئینچە و پڕۆسێسەرێکی 10th-genی (نەوەی دەیەم) Intel Coreی تێدایە و کارتی گرافیکیشی Intel UHD Graphics. لە ڕووی ڕامەوە هەڵبژاردەی 8 یاخود 12 گیگابایتی هەیە و ستۆرەیجیش هەڵبژاردن دەکرێت لەنێوان 256GB، 512GB یاخود 1TB (هەزار گێگابایت) هەیە.

هەروەها سامسۆنگ دەڵێت پاتریەکەی 17.5 کاتژمێر بەرگەدەگرێت و شەحنکردنەوەی خیرایە. لە لایەکانیشیەوە جێیەکی USB-C و دوو USB 3 هەیە لەگەڵ جێی HDMI، MiscroSD (میمۆری موبایل).

ئەم مۆدێلە تازەیە لە ئەوەی پێشتر دەچێت بەڵام جیوازیان هەیە. Alpha کەمێک گەورەتر و قورسترە، پاتریەکەی بچووکترە و ڕامی کەمترە، هەروەها پێنووسی stylusی لەگەڵدا نییە بۆ شاشە لەمسەکە.

وەک وتیشمان، بیرۆکەکە ئەوەیە کە بە لابردنی ئەو تایبەتمەندیانەی کە هەمووکەس پێویستی پێیان نییە، سامسۆنگ دەتوانێت بە نرخێکی کەمتر بیفرۆشێت، گەرچی ئەو نرخە 829 دۆلاری ئەمەریکیە (ئەوەش زۆر لە کەم ناچێت وانییە؟).

بەپێی کۆمپانیاکە دەتوانن لەم مانگانەی سەرەتای ساڵدا چاوەڕوانی لاپتۆپەکان ببن.

سەرچوە : Samsung

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە