ئۆفیسێک لەسەر ئاو

content Плавучий устойчивый офис построят в Роттердаме3

چەند ڕۆژێک لەمەوپێش باسی ئەو تاوەرەمان کرد کە لە تەختە پلانی بنیاتنانی هەبوو، ئێستاش پڕۆژەیەکی دیکە هەیە لە هەمان ناوچە لە هۆڵەندا. بە ناوی Floating Office Rotterdam، ئەم ئۆفیسە کە بڕیاردراوە بنیاتبنرێت سەقف-سەوزە و وزە لە خۆرەوە وەردەگرێت و لەسەر ئاو دەوەستێت.



FOR (کورتلراوەی ناوەکەیەتی) دەکەوێتە بەندەرێکی Rotterdam و وەک بنکەیەکی سەرەکی دەبێت بۆ Global Center on Adaptation، کە ئامانجیان ئامادەکردنی کۆمەڵگاکان و شارەکان و وڵاتەکانە بۆ کاریگەریە خراپەکانی گۆڕانەکانی کەشە لەسەر زەوی. ئەم بینایە، کە سەر ئاو دەکەوێت، ئامادەکراو دەبێت و لە تەختە دەبێت. هەروەها سێ نهۆمی دەبێت و بێجگە لە ئۆفیسەکان ڕێستۆرانت و مەزبەحێک دەگرێتە خۆی.

دامەزرێنەری و تەلارسازی Powerhouse Company، بنیاتنەرانی پڕۆژەکە، دەڵێت، "دیزاینکردنی بینایەکی بۆ ئۆفیس کە لەسەر ئاو بێت و ژینگەدۆستبیت کارێکی ئاسان نەبوو. بەڵام بەکارهێنانی ئاوی ناوچەکە بۆ ساردکردنەوەی بیناکە و دانانی سەرچاوەی وزە لەسەر سەقفەکەی بە ڕاستی پێداویستی وزەی بیناکەی کەمکردەوە. هەروەها بیناکە بناغەی شێوەکەی لە تەختە پێکهاتووە بۆیە ئاسان هەڵدەوەشێندرێت و دووبارە بەکاردێتەوە."

لەبیریشمان نەچێت کە سەقفی بیناکە بەشێکی بە سەوزایی دادەپۆشرێت و بەشەکەی تری بە لەوحی وزە-خۆر دەگیرێت. پێشبینی دەکرێت لە چەند مانگێکی تردا بنیاتنانی پڕۆژەکە دەستپێبکات و بە شێوەیەکی ڕەسمی بکرێتەوە لە کۆتایی ئەم ساڵەدا، ئەمەش کاتێکی زۆر کەمە بۆ بنیاتنان.

سەرچاوە : Powerhouse Company

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە