بۆردی دژەسوتانی MGO (magnesium Oxide)
بریتیە لەو ماددەیەی کە بە کوالیەتیەکی بەرز درووستکراوە، کە ناوەڕەستی بۆردەکەی لە (fabric glass) پێک هاتووە.
ئەتوانرێت ئەم مادەیە وەک کەرەستەیەکی سەرەکی لە دروستکردنی کەلوپەلی ناوماڵ وەک کەوەنتەر، مێزی نان خواردن، مێز و کورسی ناو ماڵ وە باخچە بەکار بهێنرێت بە چەندین دیکۆرو شێوازی جوان. و هەروەها دەتوانرێت چەندین سوودی تری لێ ببیندرێت بەهۆی تایبەتمەندیە ناوازەکەی کە ناسوتێت و تەڕیش نابێت.
تایبەتمەندییە گرینگەکانی ئەم بۆردە ئەمانەن :
- هەبوونی نرخێکی گونجاو.
- بە هیچ شێوەیەک ماددەی مێساناڵی تێدانییە (کە ماددەیەکی کیمیاویە کە هۆکارە بۆ تووشبوون بە چەندەها نەخۆشی).
- دژە سوتانە واتە بەهیچ شێوەیەک گڕناگرێت، تەنانەت ئەگەر ئاگرێکی زۆریشی بخەیتە سەر.
- دژە مۆرانەیە واتە کەڕوو ناکات و خراپ نابێ.
- دژە شێداربوونە (تەنانەت ئەگەر تەڕیش بکرێت بۆ ماوەیەکی زۆر).
ئەم بۆردە چەند نەوەیەکی تازەی هەیە کە دەتوانرێت بە شێوەیەکی فراوان بەکاربهێنرێت. بۆنموونە لە دیوار، سەقف، عەرزی ماڵەکانتان و لە کەلوپەلی پێداویستی ناوماڵو باڵەخانەکان ئەتوانن سوود لەم جۆرە بۆردە ببینن.
سەرچاوە: MagO presentation