بەکارەێنانی بلۆکی شووشەیی بۆ بەدەستەێنانی ووزەی خۆر
هەروەك دەزانين بەشێكى زۆرى خانووەكانمان تيشكى خۆرى بەردەكەوێت كەواتە بۆچى تەنيا سەربانى مالەكانمان بەكاربهێنين بۆ سوود وەرگرتن لە تيشكى خۆر (Solar Panel)؟
لەئيستادا پەنجەرەكانيش بۆ كۆكردنەوەى ووزەی تيشكى خۆر بەکاردێت بۆ بەدەستهێنانى وزەى كارەبا.توێژينەوەكانى زانكۆى Exeter ئەوەيان دەرخستووە كەلەمەودوا دەتوانين بەشى دەرەوەى ديوارەكانمان بە (solar glass block) واتە شووشەى هەتاوى رووپۆش بكەين و ووزەمان لەناو مالى خۆماندا دەست بكەوێت، بێئەوەى هيچ پارەيەك بدەين.
ئەم بلۆكانە چەن خانەيەكيان تيدايە كه وزه له تيشكى خۆرەوە وەردەگرن، وهەر تيشكيك لە خۆرەوە بگاتە ناو بلۆكەکە، ئەوا دەچێتە ناو خانەيەکی هەتاوييەوە (شەمسيەوە)، و هەموو خانەكان لەناو بلۆكەكەدا بەستراون بەيەكەوە، كه بەوايەر وزە ى تەواو دەگەيەنن بە خانووەكە بەو شيوەيەى كەبۆى دانراوە.
سەرچاوە : New glass blocks may be a clear choice for solar power